ئۆكتاڤی میربۆ "Octave Mirbeau" نووسه‌ری ناوداری فه‌ره‌نسی. یه‌كێكه له نووسه‌ره به‌توانا و بهسهلیقهكانی فه‌ره‌نسا، كه له چه‌ند بوارێكدا نووسیوێتی، ئۆكتاڤی رۆژنامه‌نووس و ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌ب و ته‌نزنووس و رۆماننووس بووه، هاوكات له بواری نووسینی شانۆنامه‌شدا به‌توانا بووه، ئه‌م نووسه‌ره نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی فه‌ره‌نسا بگره له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا به‌ناوبانگ بووه و به‌رهه‌مه‌كانی خوێنراوهتهوه، به‌رهه‌مه‌كانی بۆ زیاتر له سی زمان وه‌رگێڕدراون.
ئه‌مه‌ش وای كردووه له‌سه‌ر ئاستی دنیا بخوێنرێته‌وه. ئه‌م نووسه‌ره به نووسینه‌كانی ناوبانگێكی به‌رفراوانی به‌ده‌ستهێنا، چون به‌رهه‌مه‌كانی له پێناوی نه‌هێشتنی جیاوازی چینایه‌تیدا بوو. داوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له كڵێسا و ئایین چاره‌سه‌ركردنی جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌كرد. به‌رهه‌مه‌كانی میربۆ كاركردن بوو له دژی قه‌شه‌كان و دژی ئیمتیازاتی چینایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه.
ئۆكتاڤی میربۆ له ساڵی 1848 له شاری كالڤادۆس له رۆژئاوای فه‌ره‌نسا له‌دایكبووه. ژیانی منداڵی ئه‌م نووسه‌ره، ژیانێكی ئاسایی بووه، له گوندی رێملار له نۆرماندی به‌سه‌ربردووه. خوێندنی له قوتابخانه‌یه‌كی شاری ڤانس ده‌ستپێكردووه و له ته‌مه‌نی پانزه ساڵیدا ته‌واوی كردووه. دوای به‌شداری كردنی له جه‌نگی ساڵی 1870 دا، كه له نێوان ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسادا هه‌ڵگیرساوه، ئۆكتاڤی میربۆ به‌هۆی به‌شداریكردنی له‌و جه‌نگدا له‌لایه‌ن سه‌ركرده دیگوی دی لا فاكۆنێری بانگهێشت كراوه، ئه‌و سه‌ركرده‌یه میربۆ وه‌ك سكرتێری تایبه‌تی خۆی دامه‌زراندووه. دوای ده‌ستپێكردنی كاری رۆژنامه‌وانی له رۆژنامه بۆناپارتییه‌كان، یه‌كه‌م به‌رهه‌می به ناوی كه‌سانی دیكه‌وه بڵاوی ده‌كرده‌وه. لێره‌وه ئه‌م نووسه‌ره له‌ژێر ناوی خۆیدا ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی كردووه.
ئۆكتاڤی میربۆ دوای ئه‌وه‌ی به واژۆی خۆی پاش رووداوه‌كانی 1884-1885ده‌ستی به كاره‌كه‌ی كردووه. له‌و وه‌خته‌وه قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی خستۆته خزمه‌ت به‌ها ئه‌خلاقی و جوانیناسییهكانهوه و په‌یوه‌ندی به هێڵی ئه‌ناركیسته‌وه كرد و به توندی دژی بزووتنه‌وه‌ی دریفۆس بووه. وه‌ك ره‌خنه‌گرێكی ئه‌ده‌بی، خه‌باتی بۆ "خوداكانی دڵی" كردووه، به شێوه‌ی شیعریی له‌سه‌ر رۆدین، كلۆد مۆنێت، كامیلی پیسارۆ، فیلیكس ڤالۆتۆن، پیێر بۆنارد، دۆزینه‌وه‌ی ڤانكۆخ، سهنتڤان گۆگڤین و كامیلی كلۆدێل، ئاریستید مایلۆڵ و مۆریس ئوتریلۆی نووسیوه. پاش جه‌نگی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا رووی له كاری رۆژنامه‌گه‌ری كردووه و بابه‌تی شانۆیی و ره‌خنه‌یی و سیاسی بۆ چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی پاریس نووسیوه. له ساڵی 1885 ه‌وه ئه‌م نووسه‌ره هێڵی ئه‌ناركیستی له باوه‌ش ده‌گرێت و تا كۆتایی ژیانی به دڵسۆزییه‌وه مایه‌وه و به‌رده‌وام بابه‌تی به بیرۆكه‌ی ئه‌ناركیسته‌وه له رۆژنامه‌كاندا بڵاو كردۆته‌وه. میربۆ ره‌خنه‌گرێكی هونه‌ری گرنگ بووه، له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئیمپڕێشنیست و پێشكه‌وتنخوازی ده‌نووسی و وه‌ك بنه‌مای شۆڕشی كه‌لتوری له فه‌ره‌نسا ده‌بینرا. ئه‌م نووسه‌ره ئه‌كادیمیای كۆنكۆرسی دامه‌زراندووه. هه‌روه‌ها به‌شداری كردووه له رۆشنكردنه‌وه‌ی زۆرێك له قه‌ڵه‌مه‌كانی گه‌نجی ئه‌و سه‌رده‌مه.
میربۆ زیاتر له دوو هه‌زار كورته چیرۆك و وتاری نووسیوه، چه‌ند شانۆگه‌ری و رۆمانی نووسیوه. له ژیانی ئاسایی خۆیدا به‌درێژایی ته‌مه‌نی تووشی خه‌مۆكی بووه، ئه‌م خه‌مۆكییه له به‌رهه‌مه‌كانیدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له فیلمه كۆمیدییهكانیشدا باسی كردووه. میربۆ له دوای خۆی میراتێكی كه‌می به‌جێهێشتبوو. له ساڵی 1917 له رۆژی له دایكبوونیدا كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی سیمێتیێر دی پاسی له پاریس به خاك سپێردراوه. له دوای مردنییه‌وه ژیاننامه‌ی ئه‌م نووسه‌ره له‌لایه‌ن پیێر میشێل و ژان فرانسوا نێڤهوه نووسراوه‌ته‌وه.
رۆمانه‌كانی
میربۆ یه‌كه‌م رۆمانی خۆی به ناوی "لی كالڤایر" له ساڵی 1886 بڵاوكرده‌وه. ئه‌م رۆمانه‌ی باس له بابه‌تێكی شه‌خسی و ئه‌زموونی خۆی ده‌كات، چیرۆكی پهیوهندییهكهیهتی له‌گه‌ڵ جودیت فێمی به‌دناوی كه له رۆمانی جولیه‌ت رۆكسدا ناوی لێناوه. له ساڵی 1888دا رۆمانی (لابا جولس)ی بڵاوكرده‌وه كه له‌ژێر كاریگه‌ریی شێوازی دۆستۆیڤسكی بووه، ئه‌م به‌رهه‌مه یه‌كه‌م رۆمانی له‌م جۆره بووه له ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسیدا. له رۆمانی سیباستیان رۆش له ساڵی 1890دا باس له ئه‌زموونی خۆی ده‌كات له قوتابخانه‌یه‌كی یه‌سوعییه‌كان له شاری وان خوێندكاری بووه، كه تێیدا سیباستیانی ته‌مه‌ن سێزده ساڵ له‌لایه‌ن قه‌شه‌یه‌كه‌وه ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌كرێته سه‌ری و ئه‌م ده‌ستدرێژییه ژیانی له‌ناو ده‌بات. رۆمانه‌كانی دیكه بریتین له جومجومه، ساڵی 1886، قه‌شه جۆلس ساڵی 1888، له ئاسمان ساڵی 1890، باخچه‌ی ئه‌شكه‌نجه به‌رهه‌می ساڵی 1893. رۆژانه‌ی خزمه‌تكار، یه‌كێكی دیكه‌یه له رۆمانه‌كانی میربۆ كه له ته‌مموزی ساڵی 1900 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. چیرۆكی رۆمانه‌كه باس سێلێستین خزمه‌تكار و پاككه‌ره‌وه ده‌كات، كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی لانلهرهوه خراوه‌ته ناوچه‌یه‌كی كۆنه‌په‌رسته‌وه. سێلێستین كه‌موكوڕییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی ده‌دۆزێته‌وه. هه‌راسانكردنی سێكسی، دزه‌كردنی ره‌گه‌زپه‌رستی و نه‌بوونی مرۆڤایه‌تی. دوای ئه‌وه سێلیستین بڕیار ده‌دات یاداشتنامه‌كه‌ی بنووسێته‌وه، كه تێیدا شڵه‌ژاویی بۆرژوازی و به‌رخۆدانی له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسدا ده‌گێڕێته‌وه و ده‌چێته نێو ئه‌و چیرۆكانه‌وه. سێلێستین چاوی به جۆزێف ده‌كه‌وێت كه پیاوێكی نهێنییه پێشنیازی هاوسه‌ری بۆ ده‌كات، ئه‌مه‌ش له پێناوی ئه‌وه‌ی به تاكه ئامانجی خۆی بگات كه بریتییه له دانانی بیسترۆ له شێربۆرگ. چیرۆكه‌كه بارودۆخی ژیانی سه‌خت و ناخۆش و به‌له‌نگازی زه‌حمه‌تكێشان له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ده‌گێڕێته‌وه و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ پابه‌ندبوون و پێداگری نووسه‌ر له‌سه‌ر ئیدانه‌كردنی ئه‌م بارودۆخه مرۆییه. یه‌كێكی دیكه له به‌رهه‌مه‌كانی رۆمانی گهلڤارییه له ساڵی 1886دا چاپی كردووه، باس له ژیانی جوتیاران ده‌كات. له‌م رۆمانه‌دا باس له شكستی ساڵی 1870 ده‌كات، كه مشتومڕێكی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه، به‌ڵام ئه‌و مشتومڕه میربۆی لاواز نه‌كرد، كه ده‌یویست خۆی بكاته ره‌خنه‌گرێك نه‌ك ته‌نها له نه‌یاره‌كانی و پیاوانی ئایینی و بۆرژوازی و فیوداڵه‌كان، به‌ڵكو له هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش كه به هاوپه‌یمانی خۆی ده‌زانی.
شانۆی مێربۆ
له شانۆدا، میربۆ یه‌كه‌م هه‌نگاوی خۆی به شانۆگه‌رییه‌كی پرۆلیتاریا و كاره‌ساتێكی مۆدێرن، به‌ناوی Les Mauvais bergers (شانی خراپ) له ساڵی 1897 بڵاوكردۆته‌وه. پاشان به شانۆگه‌رییه‌ك كه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا بووه بڵاوبووه‌وه، (كار كاره) یه‌كێكی دیكه‌یه له به‌رهه‌مه‌كانی. ئه‌م شانۆگه‌رییه به یه‌كێك له كۆمیدیا كلاسیكییه‌كان داده‌نرێت تێیدا له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی مۆلێر ده‌ڕوات. له سێ به‌ش پێكدێ و بۆ یه‌كه‌م جار له نیسانی 1903 له شانۆی نیشتمانی فه‌ره‌نسی له پاریس نمایشكراوه. به‌رهه‌مه‌كه له‌لایه‌ن سیدنی گرۆندی وه‌رگێڕدراوه بۆ زمانی ئینگلیزی و له ساڵی 1905له له‌نده‌ن به‌رهه‌م هێنراوه. میربۆ كاره‌كته‌ری ئیسیدۆر لیچات ده‌كێشێت كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رده‌می نوێی سه‌رمایه‌داری ده‌كات به ناشیرینی و ته‌ماحی بێسنووره‌وه، كه له هه‌موو شتێك پاره په‌یدا ده‌كات و ئه‌مانه و چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌ی نووسیوه.
ره‌وه‌ز جه‌بار
سەرچاوە: knwe