«ژیان ئه‌وه نییه مرۆڤ ده‌ژی، ژیان ئه‌وه‌یه دێته‌وه یادی و چۆن بۆ گێڕانه‌وه دێتهوهیادی.» گابریێل گارسیا ماركیز
متمانه پێكراوترین رێگه بۆ تێگه‌یشتن له رۆحی كه‌سێك، گه‌ڕانه به‌نێو ئه‌و كتێبخانهیهیدا كه له كتێبه دڵخوازه‌كانی خۆی پێكهاتووه. ئه‌و كتێبانه ئه‌و خشتانهن كه به‌كارمان هێناون بۆ بنیاتنانی كه‌سایه‌تی و كۆڵه‌كه‌ی بههاكانمانن، هاوكات ماڵۆچكه‌ی دنیای ناخمانن. دروستترین كلیل كه قوفڵی كه‌سایه‌تی ده‌كاته‌وه. باشه كێ هه‌یه حه‌ز به‌وه نه‌كات به نێو كتێبه‌كانی زه‌ینێكی به‌هێزی وه‌ك گابریێل گارسیا ماركیز و رۆحێكی هێنده باڵادا بگه‌ڕێت؟ ماركیزی رێبازی ریالیزمی جادوویی، (1927-2014) هه‌میشه گوتوویه‌تی كانیاو و سه‌رچاوه‌ی رۆمانه‌كانی ده‌وروبه‌ری و ئه‌زموونی ژیانی بووه. له كتێبه ئۆتۆبایۆگرافییهكهیدا، كه بیره‌وه‌ری و چیرۆكی پشت نووسینه‌كانی تێدا نووسراوه (ژیام بۆ ئه‌وه‌ی بگێڕمه‌وه) له‌وێدا ناوی ئه‌و كتێبانه‌ی هێناوه كه شێوه‌یان به‌زه‌ین و توانای داهێنه‌رانه‌ی داوه. گارسیا مارگیز له‌و ده‌ورانه‌دا له خه‌وگه‌ی خوێندگهكهیدا ماوه‌ته‌وه«باشترین شت له دواناوه‌ندی ئه‌وه‌بوو به‌ر له خه‌وتن به‌ده‌نگ كتێب ده‌خوێندرایه‌وه.» واده‌ڵێت. ئه‌مه‌ش لیستی ئه‌و كتێبانه‌یه له ساڵانی گه‌نجیێتی و به‌درێژایی ژیانی زۆرترین كارییگهریان له‌سه‌ر گابریێل گارسیا ماركیز هه‌بووه. بۆ هه‌ندێكیشیان سه‌رنجی و بایه‌خ و به‌هاداری له‌باره‌ی كتێبه‌كانه‌وه نووسیوه.1- كێوی جادوویی، تۆماس مان سه‌ركه‌وتوویی پڕ زایه‌ڵه‌ی كێوی جادوویی تۆماس مان، به‌درێژایی شه‌و بۆ ئه‌وه‌ی به بێداری نه‌مێنینه‌وه و چاوه‌ڕوانی ماچكردنی هانس كاسترۆپ و كلاودیا كاوچات نه‌كه‌ین، پێویست بوو راگربێته نێومان. یاخود ئه‌وكاته‌ی هه‌موومان تاكه یه‌ك وشه‌ش له لێكۆڵینه‌وه فهلسهفهییهكانی ناپتا و هاوڕێكه‌ی سێتهمبرینی له‌ده‌ست نه‌ده‌ین، هه‌موومان به نیگه‌رانییه‌وه له‌سه‌ر جێخهوهكان دانه‌نیشین. ئه‌و شه‌وه خوێندنه‌وه له سه‌عاتێك زیاتری خایاند، له كۆتاییشدا ته‌واوی خه‌وگه بووه چه‌پڵه‌ڕێزان. 2- ده‌مامكی ئاسنین، ئه‌لێكسانده‌ر دوما. 3- ئۆلیس، جه‌یمس جۆیس «رۆژێك جۆرج ئالڤارۆ سپینۆزا، كه فێری خوێندنه‌وه‌ی ئینجیلی كردم و ناوی هه‌موو هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌یوبی پێ ئه‌زبه‌ر كردم، به‌رگێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر مێز دانا و به‌هه‌وای قه‌شه‌یه‌كه‌وه گوتی ئه‌مه‌ش ئینجیله‌كه‌ی تره ئه‌و كتێبه‌ی كه تا ئه‌وكاته‌ی ئارامی له‌به‌ر هه‌ڵگرتم به پچڕپچڕی و به‌هه‌زار زه‌حمه‌ت خوێندمه‌وه؛ بێگومان ئۆلیسی جه‌یمس جۆیس بوو. بێ په‌روا و زوو ده‌ستبه‌كاربووم. دوای ساڵانێك كه بوومه گه‌نجێكی گوێڕایه‌ڵ ئه‌ركی ئه‌وه‌م به‌خۆم دا كتێبه‌كه به شێوه‌یه‌كی رژد دووباره بخوێنمه‌وه. ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری دۆزینه‌وه‌ی دنیایه‌ك له ناخمدا، كه هه‌رگیز ته‌خمینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد له ناخمدا هه‌بێت. له هه‌مانكاتدا كۆمه‌كی كردم له ئازادكردنی زمانم و له كتێبهكانمدا له رووی ته‌كنیكییه‌وه سه‌روده‌ری له‌گه‌ڵ كات و په‌یكه‌ربه‌ندی (رووداو و كاره‌كته‌ره‌كاندا) بكه‌م. 4- هه‌را و تووڕه‌یی، ولیه‌م فۆكنه‌ر «ماجه‌رای خوێندنه‌وه‌ی ئۆلیس و دواتریش هه‌را و تووڕه‌یی له بیسته‌كانی ته‌مه‌نمدا، زۆر دواتر تێگه‌یشتم كه بوێرییه‌كی بێ داهاتوو و پێنه‌گه‌یشتووه. دواتر بڕیاری ئه‌وه‌م دا به‌چاوێكی كه‌متر پێشداوهرانه دووباره بیانخوێنمه‌وه. ئه‌وه‌ی راستی بێت هه‌رشتێكی جۆیس و فۆكنه‌ر بۆ من لووتبه‌رزانه و سه‌ختبوون، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بوونه شتی جوان و ساده.» 5- له ده‌می ئاویلكهداندا، ولیه‌م فۆكنه‌ر. 6- دارخورما كێوییه‌كان، ولیه‌م فۆكنه‌ر. 7- ئۆدیبی پاشا، سۆفۆكلیس «نووسه‌ر گۆستاڤۆ ئیبارا مێرلانۆ ئه‌و پته‌وییه‌ی پێبه‌خشیم كه دڵی نا جدی و بیری په‌رته‌وازه و هه‌ڵه‌كه‌م پێویستی پێ بوو. هه‌موو ئه‌مانه به هه‌ستیارییه‌كی زۆر باش و كاره‌كته‌رێكی وه‌ك ئاسن سه‌خت پێكهاتن. خوێندنه‌وه‌ی درێژ و ههمهجۆربوو، به‌ڵام پڕی بوو له‌و زانیارییانه‌ی تاوه‌كو ئه‌وكاته نهمبیستبوون و به‌زانیارییه بێ كه‌موكوڕییه‌كانی بیرمه‌ندانی كاسۆلیكی رازێنرابووه‌وه. ئه‌وه‌ی كه‌سێك پێویستی بوو له‌باره‌ی شیعره‌وه بزانێت، لێیه‌وه ده‌یزانی. به‌تایبه‌ت كتێبه ئۆرجیناڵه یۆنانی و لاتینییه‌كان. له‌پاڵ ئه‌و ئاكاره رۆشنبیرانه و شارستانیانه، هه‌میشه ئه‌وه سه‌رنجی منی راكێشاوه كه جه‌سته‌یه‌كی رێكی هه‌بووه و وه‌كو یاریزانێكی ئۆلۆمپیاد یاری مه‌له‌وانی كوردووه. شتێك كه له‌باره‌ی منه‌وه زۆر جێگه‌ی نیگه‌رانی بووه، كه‌م گرتنی مه‌ترسیداری كلاسیكه‌كانی یۆنانی و لاتینی بوو. جگه له ئۆدیسا، كه له ده‌ورانی دواناوه‌ندی به‌شێوه‌یه‌كی پچرپچڕ خوێندبوومه‌وه، ئه‌وانی دیكه‌م به بێزاركه‌ر و بێ كه‌ڵك ده‌زانین. به‌ر له‌وه‌ی ماڵئاوایی بكه‌ین، كتێبێكی به‌رگ پێستی له كتێبخانه‌كه ده‌رهێنا و بهرژدییهكی زۆره‌وه پێیدام. ده‌بیته نووسه‌رێكی باش وای گوت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی كلاسیكه‌كانی یۆنانه‌وه زانیاری باشت نه‌بێت، هه‌رگیز زۆر باش نابیت. كتێبه‌كه سه‌رجه‌م كاره‌كانی سۆفۆكلیسی له‌خۆ ده‌گرت. له‌و ساته‌وه گوستاڤۆ بووه یه‌كێك له رێنیشاندهرهكانی ژیانم. شا ئۆدیبیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆی نیشاندا كه شاكاره.» 8- ماڵی حه‌وت بان، ناتانیێل هاوسۆرن «گوستاڤ ئیبارا كتێبی ماڵی حه‌وت بانی ناتانیێڵ هاوسۆرنی پێدان، كه به‌درێژایی ژیانم كاریگه‌ری كرده سه‌رم. له‌گه‌ڵ ئۆلیس تیۆرییهكمان په‌ره پێدا كه ئهوچڵاوچڵی پێ ده‌كردین له‌باره‌ی چاره‌نووسی نۆستالیژیكهوه و له نێویدا تا رادده‌ی ئه‌وه‌ی رێگه‌ی ده‌ربازبوون نه‌دۆزینه‌وه ونبووین. دوای نیوسه‌ده، له‌گه‌ڵ ده‌قه لێزانانهكهی میلان كۆندێرا، چاره‌سه‌ره‌كه‌م دۆزییه‌وه.» 9- كۆلیته‌كه‌ی مام تۆم، هارێت بیچه ستۆو. 10- مۆبی دیك، هێرمان مێلڤێل. 11- كوڕه‌كان و خۆشه‌ویسته‌كان، د. ئێچ لۆرانس. 12- هه‌زار و یه‌ك شه‌وه. «پێم وابوو ئه‌و پهرجوویانهی شه‌هره‌زاد ده‌یانگێڕێته‌وه له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا هه‌ر به‌ڕاستی روویانداوه و هۆكاری ئه‌وه‌ی چیتر شتی وا روونادات ترسنۆكی گوماناوی و راسته‌قینه‌یانه. به‌هه‌مان هۆكار، رێی تێنه‌ده‌چوو كه‌سێك له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا به‌سه‌ر بهڕهیهكهوه به‌سه‌ر شار و شاخاندا بفڕێت، یاخود له كارتاگانا دێ ئیندیاس كۆیله‌یه‌ك وه‌ك سزا بۆ ماوه‌ی دووسه‌د ساڵ له نێو شووشه‌یه‌كدا بژی، تا ئه‌وكاته‌ی نووسه‌ری چیرۆكه‌كه وای كرد خوێنه‌ره‌كانی بڕوای پێ بكه‌ن.»13- كافكا-به‌دگۆڕان»دوای ئه‌وه هه‌رگیز به ئاسووده‌یی نه‌خه‌وتم. هه‌ر له رسته‌ی یه‌كه‌مییه‌وه ئاڕاسته‌یه‌كی دیكه‌ی به‌ژیانمدا. كه تاوه‌كو ئێستاش یه‌كێكه له به‌ردی بناغه‌كانی ئه‌ده‌بیاتی دنیا: به‌یانییه‌ك كاتێك گریگۆری سامسا له خه‌ونی ناڕوون بهئاگاتهوه، دركی به‌وه كرد له‌سه‌ر جێخه‌وه‌كه‌ی بووه‌ته قالۆنچه‌یه‌كی گه‌وره. (ئه‌وده‌م بوو تێگه‌یشتم) هه‌ر مه‌رج نییه راستییه‌كان نیشان بده‌یت: بۆ راست‌بوونی شتێك هه‌ر هێنده پێویسته نووسه‌ره‌كه بینووسێت، جگه له هێزی به‌هره و ده‌سه‌ڵاتی ده‌نگی خۆی پێویست به سهلماندێكی تر ناكات. كاتێك بهدگۆڕانم خوێنده‌وه، ئاره‌زووێكی بێ هاوتام هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌و به‌هه‌شته بێگانه‌یه‌دا بژیم.» 14- ئهلف، جۆرج لویس بۆرخیس. 15- چیرۆكی هه‌ڵبژارده، ئه‌رنێست هه‌منگوای. 16-ده‌نگی دژه ده‌نگ، ئه‌لدۆس هاكسلی.17- مرۆڤ و مشكه‌كان، جۆن ستهنبێك. 18- هێشووه‌كانی تووڕه‌یی، جۆن شتاینبێك. 19- رێگه‌ی تووتن، ئه‌رسكین كالدوێل. 20- چیرۆكه‌كان، كاسرین مانسفیڵد. 21- گواستنه‌وه‌ی مانهاتن، جۆن دۆس پاسۆس. 22- پۆرتهریتی جه‌ین، رۆبه‌رت ناتان. 23- ئۆرلاندۆ، ڤێرجینیا وۆڵف. 24- خانمی دالۆوه‌ی، ڤێرجینیا وۆڵف.»بۆ یه‌كه‌مجار ناوی ڤێرجینیا وۆڵفم له گوستاڤۆ ئیبارا، وۆك چۆن ده‌یگوت به‌ڕێزی پیر فۆڵكهر به‌هه‌مان شێوه به‌شێوه‌ی خانمی پیر وۆڵف بیست. سه‌رسامی من تا ئه‌ندازه‌ی بزڕكاندن بووه چاوگه‌ی ئیلهام بۆ ئه‌و. كتێبێكی ئه‌ستووری به‌ناوی یه‌كێك له دڵخوازه‌كانم دایه ده‌ستم. گه‌مژه مه‌به وای گوت هه‌موو ئه‌مانه وه‌ربگره، كاتێك هه‌موویانت خوێنده‌وه له‌هه‌ر كوێ بیت دێم لێت ده‌سه‌نمه‌وه. بۆ من ئه‌و كتێبانه خه‌زێنه‌یه‌كی وه‌ها بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكه یه‌ك كونجم نه‌بوو تێیاندا هه‌ڵبگرم، نه‌متوانی بیانخه‌مه به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه. دواجار به‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی بوونمه‌وه لێی فێرده‌بم وه‌رگێڕانی ئیسپانی كتێبی خانمی دالهوهی ڤێرجینیا وۆڵفی پێدام، وه‌ك مرۆڤێك كه دنیایه‌كی تازه‌ی دۆزیبێته‌وه، وه‌ها گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه.»
له توركییه‌وه: فه‌رهاد چۆمانی
سەرچاوە: knwe