کورتترین چیرۆکی ئەنتۆن چێخۆف لەسەر کاریگەری "بەخت" لە ژیانی مرۆڤدا!...

"چل ساڵ لەمەوبەر، کە تەمەنم پانزە ساڵ بوو، لە ڕێگادا دراوێکی دە ڕوبڵیم دۆزیەوە؛ لەو ڕۆژەوە هەرگیز ڕووخسارم لە زەوی بەرز نەکردۆتەوە، هەمیشە دەگەڕێم بەدوای زۆرترو باشتر. ئێستا دەتوانم ئەنجام ودەستکەوتی ژیانم بژمێرم، و وەک ملیۆنێرەکان تۆماری بکەم.. بەم شێوەیە حیسابی دەکەم:
2917 دوگمە - 3172 دەرزی - 12 نوکی پەڕ - 3 قەڵەم - 1 دەستکێش - پشتێکی چەماوە و ژیانێکی نەگبەتانە!

ئەمە جێگەی سەرسوڕمان نییە؛ پشت بەستن بە بەخت بە تەنیا، و چاوەڕوانی لێدانێک لە لێدانەکانی بەخت لەژیانا. مرۆڤ جگە لەم میراتە دادپەروەرانە شتێکی تریش بە میراتی وەردەگرێت:
پشتێکی چەماوە و ژیانێکی پڕنەگبەتی!