ئەم و ئەو..بەرەوکوێمان دەبەن ..؟

 

 

  

  بەرزان حەمەسوور

 

بەشی یەکەم 

 

بەعەقڵی خێڵەکی ئەم وئەو.. 
پێش سەرەمەرگی پیاوە نەخۆشەکە ، کاتێ گەڕیدە ئاڵمان وئنگلیزەکان ئاگرەکەی بابەگوڕگوڕیان بینی وبۆنی نەوتیان کرد لە ووڵاتانی میزۆپۆتامیا وناوچەی کەنداو..خەوی داگیرکاری کۆلۆنیالیزمی بەریتانی وفەرەنسی و نەخشەی دابەشکردنی خاکی کوردستان داڕێژرا .. ئەودەم ئێمەی کورد سەرقاڵی کۆمەڵێکی بێشومار ئەم وئەوبووین ..
لەڕاستیدا پێنچ سەدساڵێک  بوو دەسەڵاتی عوسمانی بەگ وئاغاو شێخی تیا چاندبوین وسەرقاڵی پەراوەکردنی  بەرگی خێڵەکی وئینکشاری بووین.. زۆرترگیرۆدەی پێشبڕکێ ی گەوجاندنی کێ زۆرترین لیرەو دیاری ولەقەب وستایش وزۆرترین زەوی موڵکی شەرعی باپیرانی ڕەسەنی خۆی  بەتاپۆی ڕەشی عوسمانی پێدەدرێ   ! 
پیاوەنەخۆشەکە شاربەدەرکرا وسەری خۆی هەڵگرتوو چوو بەڵام ڤایرۆسەکەی نەبرد ەوە لەگەڵ خۆی..! ژمارەیەک ئەم وئەوی بەجێهێشت !

کە ئینگلیز هات ئێمە لەوێ بووین بەڵام سەرقاڵی ئەم وئەو بووین !

ئینگلیز ماڵی ئێمەی  داگیرکردو دابەشیشیکرد ئێمە هەر خەریکی شەڕی ئەم وئەو بوین !
ئینگلیزلەسەرنیشتمانی ئێمە ، بەبێ پرسی ئێمە دەوڵەتۆکەی دروستکرد ناوی لێنان ،ئێران،ئێراق،تورکی،سوریا  ئێمە لەگەڵ ئەوانیکە سەرقاڵی ئەم وئەو وئەمانیکەو ئەوانی تربووین !

سەیرە.. ئەوە سەدساڵە ئەم ڤایرۆسە نەعلەتیەی  خێلگەرایی جێگای خۆی کردۆتەوە لەمۆخ و خوێن ودڵ وجەستەمانا لە کوردستان وا چۆتە مۆخ وخوێنمانەوە  بووین بە دیل وبەندەی وە هەر ئەم وئەوبەڕێوەمان دەبات ،ئەو ڕێگامان ئەدات ،یا ڕێگریمان لێدەکات چۆن بیربکەینەوەوچیبکەین یا نەیکەین ،کێمان خۆش بوێت وڕقمان لەکێ بێت ،شەڕی کێبکەین ونۆکەری کێبین ..! 
دەنگ بەکێ بدەین ڕۆژی هەڵبژاردن !
هەتا لەلاپەڕەکانی سۆشیال میدیا ئەم پێمان دەڵێ کێ بگەێنینە ئاسمان بەرگی فریشتەو فریادرەسی بکەینە بەر...وە قوڕ بەسەرکێدابکەین وپەڕوباڵی پێوە نەهێڵین  ..!

گشت توانامان دەخەینەکار تا نەهێڵین ئەو  لەئەم  چەکداری زۆرتربێ، ئارامتر بێت ،زەوی وکانی وئاوەکەیسەوزتر بێت ... دەبێ ئەم داگیری بکات وبیسوتێنێ  با خەلەوخەرمانی نەمێنێ وهەژار بێت و برسی بێت ..وەبێت لەدەرگاکەی ئەم بدات و بپاڕێتەوە وداوای سواڵی خواردن لە ئەم بکات !

ئەم پیمان دەڵێ : مەهێڵە مەڕوماڵاتی ئەوپابنێتە  لەوەڕگاگانیەوە بە بێ ئیجازەو ڕێگا پێدان وقبوڵکردنی مەرجەکانی ئەمەوە !

نابێ کاروانی ئەو بە مەرزی ئەما تێپەڕێت ، ئەبێ ئەو بڕوات لەودیوەوە دەوربداتەوە.. 
ئەگەرئەم هەستی بەمەترسی کرد وزانی ئەوبەهێزبووە خێرا ئەم دەچێ بۆلای  ئەوێکی ئەودیوسنوور لەگەڵیا ڕێکدەکەوێ بەهەرنرخێک بێت (بەهەرمەرجێبک بێت !) وەدەیهێنێتە سەر ماڵی ئەو دەیسوتێنێ وێرانی دەکا ..گرنگ ئەوەیە ئەونابێت لەئەم باشتروتێرترئاسودەتربێت ..!
میللەتی هەناسەسارد ی بێچارەی کورد لە ساڵی 1963 وە بەدیار ئەم وئەوەوە دۆش داماوە، بووە بە گیسکەکەی هەیاسی خاس،هەرکەزانیان کەمێ بەخۆیاهاتووە دەیهێننەوە سەرسفر.

ماویەتی..