ئەزموونی من (2)

ئیشێکی ھەرە سەرەکی مارکێتینگ بریتیە لە دۆزینەوەی رێگایەکی گونجاو بۆ قسەکردن و گفتوگۆ لەگەڵ کڕیارەکانی، ئیتر ئەم قسەکردنە بەشێوەیەکی گشتی لە دوو شت تێپەڕ نابێت:
1- قسەکردنێکی عەقڵانیانە: کەئەمە زیاتر خۆی لە نرخ و بژاردەیا ئەبینێتەوە، بۆ نموونە ئەلێ کاکە گیان وەرە ئەمە زۆر ھەرزانە، اختیارمان زۆرە، ھتد.

2- قسەکردنێکی عاطفیانە: کە ئەمە زیاتر خۆی لە حەل و ئاسانکاریی و جیاوازبونا ئەبینێتەوە... بۆ نموونە تۆ ئەڵێیت ئەم کاڵا و خزمەتەی من جیاوازە و ھیچ شتێک ناتوانێت وەک ئەمەی من دلخۆشت بکات و چارەسەری کێشەکانت بکات.
جا کێشەکە لەوەیایە ئەم دووانە زۆر قورسن بەیەکەوە کۆببنەوە، تۆ بەنیاز بیت شتێکی جیاواز و حەلێکی باش و بژاردەی زۆرت بە کەمترین نرخ دەست بکەوێت ئەمە رێک خەونی شاعیرانەیە و جێگەی نابێتەوە لە ھیچ جێگایەکی بزنس و مارکێتیندا.

بۆیە گرنگە ھەم کارمەند و بەڕێوەبەری مارکێتین، ھەم کڕیار لەم واقیعە تێبگەن.

لەوانەش گرنگتر؛ تۆ وەک کارمەندی مارکێتین ئەبێت لەم واقیعەی بازاڕ و بەرھەمەکەت تێگەشتبیت و لەسەر ئەم ئەساسە ستراتیجی مارکێتینەکەت داڕێژیت.

 

بەھیوای سوود
ئاراس عومەر