ئێوارە کۆڕێک بۆ شاعیر ئەحمەد محەمەد

Deutsch - Kurdischer Verein für Integration e.V.

 

 

ئێوارە کۆڕێک بۆ شاعیر ئەحمەد محەمەد

 

ناوەندی کلتوری کورد و ئەڵمان لە شاری نۆرنبێرگ، ئێوارە کۆڕێک بۆ شاعیری ناسراوی کورد ئەحمەد محەمەد ڕێکدەخات. زۆرێک لە شیعرەکانی شاعیر لەلایەند چەندین هونەرمەندی بەتوانای کوردەوە کراون بە گۆرانی و زۆرێک لەو گۆرانیانەش لەناو یادەوەری گوێگراندا جێگەی خۆیان کردووەتە.

ئەو زیاتر لە 300 تێكستی شیعری لەسەرانسەری كوردستانی گەورەدا كراوە بەگۆرانی، چەندین هونەرمەندی ناودار شیعرەكانیان كردووە بەگۆرانی‌و ئاوێزانی موزیكیان كردووە‌و سەدایەكی سیحراویان پێبەخشیوە.

هونەرمەندانی وەك ( كەریم كابان، ناسراری رەزازی، عەدنان كەریم، ئاڤان جەمال، كەمال محەمەد، دیاری قەرەداخی، دانا غەنی، لەیلا فەریقی، رێبوار بەنگینە، هانی)‌و چەندانی تر شیعرەكانی ئەویان كردووە بەگۆرانی.

خاوەنی چەندین نامیلكەی شیعرییە لەوانە: ( عەشقباران، ئەستێرەباران، حۆزگەی وەریو، دەشتی نێرگز، وەرزی گۆچان، هەتاوی سارد).

بەهیوای ئامادەبوون و بەشداریتان لە ئێوارە کۆڕی ئەم شاعیرەدا.

ناوەند ماڵی هەموو کوردانە!

 

رۆژی شەممە 27/04/2024

کاتژمێر:18:30

شوێن: Sielstraße. 5 ,90429 Nürnbeberg