ئێمە وا دائیما بە دڵ و گیان

ئێمە وا دائیما بە دڵ و گیان

سەعی ئەکەین هەوڵ ئەدەین بۆ تەرەقیمان

تاکوو خزمەت بکەین بۆ وڵاتمان

بۆ تەعالی بۆ تەرەقی فەرزە ئیجتیهاد

بێ ئەزییەت بێ حەمییەت ناگەینە مراد

شەرتە بۆ میللەتی بێ عیلم و بێ کەس

شەو و ڕۆژ تێ کۆشی نەفەس بەنەفەس

لەگەڵ هاو قەومدا دەس بخاتە دەس

بۆ تەعالی بۆ تورەقی فەرزە ئیجتیهاد

بێ ئەزییەت بێ حەمییەت ناگەینە مراد

(زێوەر)