ئیحسان شیرزاد

یەك لە ناودارەكانی شاری هەولێر ئەویش بەرێز خوالێێخۆشبێت ئیحسان شێرزادە، ژیانی تەواوی لە (google) دەست دەكەوێت، لە گەڵ ئەوەش لە خوارەوە باسی وێستگە گرنگەكانی ژیانی بە كورتی دەكەم.
ناوی تەواوی (ئیحسان محمد حمادی لطف الله ئەفەندیە) لە سالی 1925 لە گەڕەكی سەرای قەڵاتی هەولێر لە دایكبووە، هەموو قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە هەولێر بە پلەی یەكەم تەواوكردووە، لە ساڵی 1946 كۆلێژی ئەندازیاری لە زانكۆی بەغدا تەواو كردووە و ساڵی 1950 ماجستیریشی هەر لە وێ بەدەستهێناوە، دوكتۆرای لە ئیدارەی ئەندازیاری لە زانكۆی كالیفۆرنیا لە ئەمەریكا ساڵی 1987 تەواوكردووە، پێنج جار بووە بە وەزیر لە وەزارەتەكانی كاروبارو نیشتەجێبوون و شارەوانی لە حكومەتە یەك لە دووای یەكەكانی عێراقی لە سالی 2015 لە ئیستەمبۆل كۆچی دووایی كردووە، خوا لێیخۆشبێت و جێگای بەهەشتە إن شاء الله. ئەو پیاوە زیرەك و نەمرە هەر پسپۆری ئەندازیاری نەبووە بەلكو ماف پەروەرو نووسەرو ئەدیبیش بووە، ئەندامیش بووە لە سەندیكای (ئەندازیاران، ماف پەروەران، نووسەرانی كورد لە زۆر لە سەندیكای تری 
عەرەبی و و ئەمەریكی)، وە لە سالەكانی 1972 تا 1976 سەرۆكی كۆڕی زانیاری كوردی بووە لە بەغدا، ئەوەی لێرە مەبەستمە ئەم پیاوە نەمرە هەموو (مقتنیات) واتە هەموو ئەو نیشان و دیاری و بەڵگە نامەی رێز لێنان لە گەڵ هەموو پەرتووكخانەكەی پێشكەشی ئەكادیمی كوردی لە هەولێر كردووە، لەوێ لە كونجی یەك لە هۆلەكان پارێزراوە، هەموو قوتابیان و خەڵكی تر دەتوانن ئیستیفادەی لێ بكەن، بە راستی ئەمە كاریكی زۆر شارستانی و(حضاری) پێشكەوتووانەیە، گوێبیست بوویمە كەوا سیاسی ناوداری كورد كاك محسن حمەدەمین دزەیی (خوا تەمەن درێژی بكات) ئەویش كتێبخانەكەی خۆی پێشكەشی كتێبخانەی گشتی هەولێر كردووە، بە راستی جێگای رێزو تەقدیرە، بۆیە ئەگەر ئەو هەڵسوكەوتە ببێتە عورفێك و خوێندەوا ر و رۆشنبیران و پسپۆران لە هەموو بوارەكان ئەم كارە بكەن هەمیشە سەربەرزی و سەرفرازی و سەروەری بۆ خۆیان و بۆ نەوەكانیان تۆمار دەكەن.

 

سەرچاوە: خۆم و ئەستێرە گەشەكان