ئایا هەرقل .(Herkules ) یا خەرکۆڵ چی دەکات لە چیای بێستون لە کرماشان -ڕۆژهەڵاتی کوردستان ؟

بەرزان حەمەسور

 

ئەلکساندەر لە ساڵی(  400 پ ز ) بەنیازی گەشتە بەناوبانگەکەی ڕوودەکاتە ووڵاتی هند بەڕێگای کشمیر بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی بازرگانی لە خۆرهەڵات ،سوپایەکی زەبەلاح بەهەموو جەنگاوەرودەست و پێوەندەوە.ژمارەیەک سوپاسالاروگەورەڕاوێژکارەکانی هاوگەشت دەبن لەگەڕانەویدا بە  ووڵاتی کاردۆنیا (کوردستان)  تووشی بەرەنگاربوونەوە دەبنەوە کاتێ دەگەنە زنجیرە چیای زاگرۆس وناوچەی پشتکۆ( ئیلام ) کەلەبەر ئازایەتی وخۆڕاگری جەنگاوەرانی کورد گەشتەکەیان لە کاتی خۆی دوادەکەوێت ،چەند جار ناچاردەبن ڕێڕەوی سوپاکە بگۆڕن بۆ باکوری ووڵاتی پێرس  ئێرانی ئەمڕؤ !

(زیزفۆن )فەرماندەی سوپاکەی ئەلکساندەر بەم شێوەیە باسی گەشتەکەی دەکا کە

لە ڕێگای گەڕانەوەیان لە پارساوە لە ساڵی ٤٠٠ پێش زایین

" بە کاردوکیادا تێپەڕین و ئازارێکی زۆرمان چێشت. کاردویەکان (کوردەکان) لە دەروازە وبەرزایەکانی شاخەکانەوە بە تاکتیکی لێدان و ڕاکردن هێرشیان دەکرد "

کاتی تێپەڕبوونی ئەلکساندەر بەناوچەکانی پشتکۆ بەهۆی بەرگری قارەمانانەی کوردی  شارەکانی کرماشان وئیلام ناچاردەبن  گەشتەکەیان ڕاگرن ولەوناوچەیە  بارگە هەڵدەن وبمیننەوە .ئەم مانەوەیە هۆکاردەبێ بۆئاشنابوون و تێکەڵاوی ژیان وگوزەرانی خەڵک وبازاری کوردا.

ڕاوێژکارەکانی ئەلکساندەر لەسەر گشت ئەوناوچانەی پیایدا تێپەڕیون زۆربەووردی وبابەتیانە تێبینیەکانی خۆیان تۆمارکردووە وزانیاری زۆریان کۆکردۆتەوە !

 لەسەر جۆگرافیای ناوچەکە ،جیوپۆلەتیک ، دیموگرافیا، ئاین،زمان، فەرهەنگ، و ڕووەک و ئاژەڵ تادەگاتە خواردن ومیوەودانەوێلەکانی ناوچەکە  .

یەکێک لەوخالانەی سەرنجیان زۆرڕادەکێشێ دانیشتووانی ناوچەی ئیلام وکرماشانە  :

کەبە باڵابەرزو چواشانەو دەمو جاو پان ،ئازاو زۆر بەهێزوشەڕکەر ناویان هاتووە .

*-لەزمانی لوڕی  بە(کەر ) دەوترێ (خەڕ)یەکێک پێ ی پان وگەورەبێت پێ ی دەڵێن (خەڕپا)، یەکێک پشتی پان بێت پی ی دەڵێن (خەڕکۆل)   کەزۆرترکاری کۆڵ هەڵگرتن دەکەن  ، وەتوانای (کۆڵ هەڵگ گر – حەماڵ- ئەوانەی خەریکی کاری گواستنەوەن بەکۆڵ)    یان هەیە .

هەربابەت توانای ئەم کۆڵ هەڵگرانەوە ،  کۆڵهەڵگری بەتوانای فەیلی تائەم ساڵانەی دوایی تا هەشتاکانیش (پێش شاڵاوی رەوانەکردنەوەیان بۆئێران بەزۆرلە لایەن سەدامەوە! )  لەشاری بەغداد کەبارێکی قورس و سەخت  ببوایە  بۆنمونە وەک بارکردنی قاسەی(گاوسندوق) پارە تەنها حمالی فەیلی دەیتوانی ئەوکارەئەنجام بدات !

*- لە ئیمپراتۆری ڕۆما زۆر گرنگی دراوە بەوەرزش ساڵانە لەکاتی دیاری کراودا جۆری جیاواز لە پێشبڕکی وەرزشی سازکراوە ،یاریەکانی ئۆلۆمپیادی لەودەمەوە سەری هەڵداوەوتائەمڕۆش ئاگری مەشخەڵی ئۆڵمپیادی جیهانی لەڕۆماوە هەڵدەکرێ !  یاریەکانی ئەودەمە جیاواز بوون ،بەوێنەی ئەمڕۆ زۆرنەبوون ،بەناوبانگ ترینیان (زۆرانبازی) بووە کەوەک ڕاهێنان بۆ شەڕکردن تا پلەی کووشتن ڕێگا پێدراو بووە !

ئەم زۆرانبازیە تەماشاکەرێکی زۆری بووە ،تا گەیشتووە بەوەی ئەمکارە بۆ خۆشی ولەبۆنەکان وەک ئاهەنگ گێڕان وپێشبڕکێ ی نێوان شارەکان وتیروهۆزەکانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمی  وەرزانەو  ساڵانە  ئەنجام دراوە.

 لەناو گۆڕەپانی تایبەت بەم جۆرە زۆرانبازیانە بەتایبەتی لەشاری  ڕۆما ،کەتائەمڕۆش شوێنەوارەکانیان ماون  .

.لەم مانەوەیان ئەم کەسە کۆڵبەرانە (خەرکۆڵ) هەرزوو دەبنە جێ ی سەرنجی ڕاوێژکارو ئەفسەرانی سوپاکەی ئەلکساندەربۆیە بانگیان دەکەن زۆرانبازی یان پێدەکەن وەدەبنە جێ ی سەرسووڕمانی ڕاوێژکارەن لەوی کەلێیان دەپرسن ئیوە چکارەن  وەبەچی بەناوبانگن  ئەوان بە(خەرکۆڵ) ناسراون لەبەر ئەوەی لەزمانی ڕۆمیدا پیتی( خ) نیە دەبێتە(‌هە) هەربەناوەی خۆیان بە ( هەرکۆڵ - Herkul) ناودەهێنرێن . ژمارەیەک لەمانە دەبنە چینێک لە پێکهاتەی سوپای ڕۆمی ئەوکاتە هەر بەکۆمەڵ پێیان دەڵێن (هەرکۆلسHerkules- ) واتا  هەر بەکۆمەڵ بوون ودەناسرێن ودەنوسرێن بۆیەپیتی ( S) یان لەگەڵدا دەنووسرێ .

بەدرێژایی ئەوماوەیەی سوپاکەئ ئەلکساندەر لەوێ دەبن ئەم پیاوە ئازانەی کورد بەدەوریانەوە دەبن وئاشنا دەبن ،وەکاتێکی خۆش بەسەر دەبن بەزۆرانبازی وشەراب خواردنەوە( وێنەی سەر چیای بێستون !)

لەکاتی گەڕانەوەی سوپای ڕۆم لەناوچەکە کۆمەڵێک لەم جەنگاوەرە زۆرنبازانە لەگەڵ خۆیان دەهێننەوە بۆ ڕۆما هەربەناوی هەرکۆلێسەوە بانگ دەکرێن .  لەزۆرانبازیانەی ئەمانە بەشداری تیا دەکەن دەرکەوتوودەبن وە دەبنە جێ ی دەستخۆشی و پیاهەڵدانی تەماشا کەران لە گؤڕەپانەکانی زۆرانبازی وشەڕەکان  وەدەبنە پاڵەوانی بێڕکابەر وهێمایەک بۆ ئازایەتی تا ناوی خوای ئازایەتی بەناوی پیرۆزی هەرکولێس ناو دەبرێن  !

لەهەندێ شوێنا واپیشان ئەدرێ کە بۆ دروستکردنی منداڵی ئازا لەگەڵ خانمانی ڕۆمادا جووتیان کردون تا نەوەی ئازاو شەرکەریان ببێ .

چیرۆک وداستانەکانی پاڵەوانێتی خەرکۆڵەکان زۆرن لەناو گۆڕەپانەکانی زۆرانبازی شارەکانی ئیمراتۆری ڕۆمادا  وهەروەها  بەرەکانی شەڕی سوپای داگیرکاری امبراتۆری ڕۆمادا.تائەمڕۆس دەکرێن بەفلم بێ ئەوەی کەس باسی ڕەجەڵەک ونەتەوەی خەرکۆڵ بکات..