ئایا مێژوو بۆ دکتاتۆرەکان دەبێتە وانە ؟

 

ئەو ڕۆژەی هولاگو سوپای موعتەسەمی شکاندو هاتە ناو بەغداد، زانایان و بازرگانان و دادوەرەکانی کوشت و بە سەربازەکانی گوت ئەلموعتەسەم بە زیندووی بهێڵنەوە تا شوێنی گەنجینەکانی پیشانمان بدات .
ئەلموعتەسەم  لەگەڵیاندا ڕۆیشت و بردین بۆ شوێنی هەڵگرتنی ئاڵتون و زیو و کەلوپەلی بەنرخ و هەموو ئەو کەلوپەلە بەنرخانەی لە ناوەوە و دەرەوەی کۆشکەکانیدا نیشاندا، کە هەندێکیان بەبێ موعتەسەم هەرگیز مەغۆلەکان مەحاڵ بوو بگەنە دەستیان، تەنانەت ڕێنمایییان دەکرد بۆ شوێنێکی شاردنەوەی ڕووبارێکی زێڕی بەستوو، کە کەس شوێنی نازانێت.
هولاگو پێی گوت: ئەگەر ئەم پارەیەت  دابایە سەربازەکانت، ئەوان تۆیان لە من دەپاراست..!
●  لەسەر خەزێنە و پارە کەنەگریا، گریا کاتێک هولاگو دەستی کرد بە نمایشکردنی کچە کۆیلە جوانەکان کە ژمارەیان ٧٠٠ ژن و  هەزار خزمەتکار بوو، خەلیفەش دەستی کرد بە پاڕانەوە لە هولاگو و دەڵێت:
بەزەیی وبەرەکەتتم پێببەخشە بەخۆم و خەڵکی حەرەمەکەم، ئیتر خۆر و مانگ لەسەریان هەڵنایەت...
هولاگو بە لێدوانەکەی ئەلمستەسیم پێکەنی و فەرمانی دا کە بیخەنە ناو کیسەیەکەوە (جانتایەکی چەرم) و دواتر سەربازەکان لێی بدەن و لێی بدەن تا دەمرێ وفڕێبدەنە ڕووباری دجلەوە.
مێژوونووسان دەڵێن ئەوەی عەباسیەکان لە پێنج سەدەدا کۆیان کردبؤوە، لە یەک شەودا سوپای هولاگو بردیان..!
مێژوونووسان دەڵێن:
"ئەوەی بۆ میللەتی ئێران وعێراق بۆ چەندین سەدە بەس بوو، لەلایەن ئەمریکا و ڕۆژئاواوە داگیرکرا و دەستی بەسەرا گیرا .. ئێستاش هەروا دەکەن."
ئەگەر ڕژێمە کەی شای ئێران وسەدام  ئەم هەموو پارەیە ی بۆ گەلەکەی لە پەروەردە و بیناسازی و لێکۆڵینەوەی زانستی و پشتیوانی میللەتدا خەرج بکردایە، ئەوا بەهێزترین نەتەوە و گەلەکەشیان  جوانترین نەتەوە  پەروەردە دەبوون. 


لەکوردستانی باشووریش سەرۆکی پارتەکانی دەسەڵاتئەوە سی ودووساڵە سەروەت و سامانی ئەم کوردستانە تەنها بۆخۆیان وکوڕو نەوەکانیان بە ڕەوا دەبینن ...بەهەموو ڕێگایەک بێمنەتانە ، بەئاشکراو بە ڕوونی لەپێش چاوی جیهان سیاسەتی برسیکردنی میللەتی  بێچارە  پەیڕەودەکەن برسی دەکەن..

دیارە سەرۆکەکانمان مێژوو ناخوێننەوە ! 


چی زیاتر لە ئەمڕۆ دەچێت لەمێژووە نەگریسەکەی  دوێنێ ....؟
ئێستا دەزانن بۆچی مێژوو هەڵدەکۆڵین و لێکۆڵینەوە دەکەین..؟

 بەداخەوە تراجیدیاکانی مێژوو بەهۆی دکتاتۆرە گەوجەکانەوە  دووبارە دەبنەوە..!