ڕێبوار یاسین
ئەوسەرۆکەی دەیەوێت تەنهابە سوپاس کردنێ خەڵکی کوردستان بەسەرۆکی بزانێت!!
سەرۆک بارزانی: سوپاس بۆ گەلی کوردستان، سەرەڕای هەموو فشارەکان وەک هەمیشە خۆڕاگر بوون، ئێوە نموونەی وەفا و فیداکارین، شانازیتان پێوە دەکەم..
خەڵکی کرێکاروزەحمەتکێش خۆ بەسوپاس کردن ژیانی باش نابێت کە چەندەها ساڵە ژیانی وێران و بێ ماف دەکرێت .
خەڵک دەیەوێت درۆوفێڵ ودزی وگەندەڵی لێ نەکرێت ، هەرچەندە ئێمە باوەڕمان بەهەبوونی هیچ کەسێک وەک سەرۆک نییە چونکە هەرکاتێک باوەڕمان بەهەبوونی سەرۆک هەبێت واتە خۆمان بڕیاری وەستانی بیرکردنەوەمان بۆ داهاتوومان دەدەین لەشێوەوجۆری ژیانمان کەبەمانایی ئەوەدێت کەسێکی تر لەجیاتی ئێمە بیربکاتەوە وبڕیاربدات بۆجۆروشێوەی ئێستاوئایندەمان ئەمەش هەڵەیەکی کوشندەیە ..!
ڕێگەی باشتر ئەوەیە کە هەریەکەمان خۆمان بەشداربین لەبیرکردنەوە وبڕیارەکانی بەڕێوەبردنی ژیان بەجۆرێکی هەماهەنگکاری و پێکەوەیی و هاوپشتی وهەرەوەزکاری ژیانی ئێستا وداهاتوومان باشتر بکەین .
ئەگەر لەکۆمەڵگەدا سەرۆکیش هەبێت زیاتر بەمانایی ئەوەدێت کە ڕێ نیشاندەرو خاوەن بەرنامەی ئینسانی یە بۆ باشتر کردنی شێوەی ژیانی کۆمەڵگە بەمانا بۆرژوازی یەکە ی
لەوچوارچێوەیەشدا ئەمە هیچ سیما و بنەمایەکی سەرۆکی نییە هەتا بەناوی سەرۆک ناوی بهێندرێت ،خاوەنی هیچ جۆرە پڕۆژەیەکی ئینسانی و شارستانی و مەدەنی نییە ونەبووە ، تەنها وەک خۆبەسەرۆک زان خۆی نیشانداوە و فشەفش و هەڕەشەو قسەی هیچ و دوور لەلۆژیکی کردووە .
وەکو زاڵم وچەوسێنەرودزێکی ئاشکرا خۆی نیشانداوەو هیچی تر بۆیە خۆی وکوڕانی بنەماڵەکەی لەخۆشترین ژیاندا دەگوزەرێن لەناوپارەی زۆر وژیانێکی لێوان لێو لەشادی دا ، لەبەرامبەریش خەڵکی کوردستان کە وەکو سەرۆکیان قسەی گەورەو بێ کردار دەکات لەناو هەژاری وبێکاری وئاوارەیی وچەوسانەوە ونایەکسانی دا دەژیت. هەر بۆیە بەڕاشکاوی دەڵێم ئەم مەسعودبارزانی یە سەرۆک نییە..
پرسیار ئەوەیە تۆی خوێنەری ئازیز ئەمە وەکو سەرۆکی خۆت وسەرۆکی خەڵکی کوردستان ئەژمار دەکەیت؟
ئایا هەر بەڕاست باوەڕت بەهەبوونی سەرۆک هەیە کە بتوانێت ژیانی خەڵکی کوردستان بەرەو باشتر بەرێت؟