كتێبی (ئایا دیموكراسی هه‌نارده ده‌كرێ ؟)، كه یه‌كێكه له‌و كتێبانه‌ی وه‌رگێڕدراوه بۆ سه‌ر زۆر زمانی زیندووی جیهان و له‌لایه‌ن هه‌ردوو نووسه‌ر زۆڵتان بارانی و رۆبێرت مۆزه‌ر-ه‌وه نووسراوه، له‌م رۆژانه‌شدا نووسه‌ر و وه‌رگێڕ حه‌مه‌ڕه‌شید له عه‌ره‌بییه‌وه كردوویه‌تی به كوردی و له سلێمانی چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
كتێبه‌كه له 10 به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه كه راڤه و شرۆڤه و لێكدانه‌وه بۆ چه‌مكی دیموكراسی له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه ده‌كات، تا دواجار ده‌گاته وه‌ڵامی ئه‌م ئه‌نجامه‌ی كه ئایا دیموكراسی هه‌نارده ده‌كرێ؟. كتێبه‌كه چاپی یه‌كه‌می 2022ه و له 480 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره مام ناوه‌ند پێكهاتووه.
سەرچاوە: knwe