ئالان عارف دوور لەنیشتمان ،بۆ نیشتمان ئەدوێ

 من وەکو ھونەرمەند ئالان عارف  لەتەمەنی نۆ ساڵیەوە ئاشنابوم بەمۆسیقاو ئامێری کەمانم ھەڵبژارد تائەمڕۆ بەردەوامم لەژەنینی ئامێری کەمان بەشێوەیەکی ئەکادیمی .
سەرەتای دەستپێکردنم لەساڵی ١٩٧٧ لەقوتابخانەی بێخودی سەرەتایی بو  لەسەردەستی مامۆستا نامدارقەرەداخی و لەبەرشارەزایم زیاتر لەوانی تر کرام بەسەرۆکی تیپی منداڵانی بێخود و بەشداری چالاکیە ھونەری و نیشتیمانیەکانمان ئەکردو لەسەرئاستی عێراقیش بەشداری ڤیستیڤاڵی ناوخۆیی عێراقمان ئەکردو دواجار بۆ شاری موسل بەڕێکەوتین بۆ بەشداریمان لەڤیستیڤاڵی ساڵانەی عێراق ئەوەبوو ئەوڕوداوە نەخوازراوە ڕویداو چوار لەھاوڕێکانمان کارزان و فەرمان ئازادو ڕێبوار کۆچیان کردو بۆ من زۆر جێی داخ  بو کاریگەری زۆر لەسەرم دروست بوو ئەوەبوو لەوتەمەنی مناڵیەدا توانیم ئاوازێک بۆ گیانی کارزان و ھاوڕێکانی بنوسم کەجێی سەرسوڕمان بوو لای مامۆستانی ئەوکاتە و پاشان بەردەوام بوم و بۆ خوێندنی ھونەری مۆسیقا چوم بۆ پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی بەغداولەوێش کرام بەئەندامی تیپی سینفۆنیای عێراقی ساڵی ١٩٨٦ و پاشان گەڕامەوە بۆ سلێمانی و لەپەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی کرام بەمامۆستای موزیک بۆ ماوەی پێنج ساڵ و پاشان ساڵی ١٩٩٥ڕوم کردە ئەڵمانیا بۆ برەودان لەکارەکەمدا و بەشێوەیەکی ئەکادیمی بەرز بومەتەژەنیاری ئامێری کەمان و ئەندامی ئۆرکسترای شاری دوێرنی ئەڵمانیانم و ئەندامی کەلتوری بێسنورم لەئەڵمانیاو بەشداری گەلێک کۆنسێرت و چالاکیم کردووە لەدەرەوەی ئەڵمانیا و لەناووەش و ئێستا لەگەڵ گروپی موزیکی کۆڵن ڤیۆلینە کە ئەم گروپە دووجار نمایشی کردووە لەکوردوستان ووڵاتانی تر لەم کاتەدا خۆمان ئامادەکردووە جارێکی تر بەشێوەیەکی جیاوازتر نمایشێکی ئاست بەرزی جیھانی پێشکەش بکەین و بەردەوامم ھەمیشە لەکارو چالاکی و ناسینی ھونەرو موزیکی کوردی بەجیھان و بەرەو پێشخستنی ھونەری کوردی.
وەدووجار لەسەر بانگێشی تیپی سینفۆنیای عێراق و بەڕێز وەزیری پێشوی ڕۆشنبیری عێراق گەڕاومەتەوە ، وەکو سۆلیستێکی کورد بەشداریم کردووە لەھۆڵی نیشتیمانی عێراق وھەروەھا لەسلێمانیش لەھۆڵی تەلار وھەوڵم داوە لەکارەکانمدا ھونەری ڕەسەنی کوردی و جیھانی تێدا پێشان بدەم و ھەربەردەوام ئەبم تائەوکاتەی ووزەو توانا لەلەشمدابێ ھەرچەندە زۆرجار ڕوبەڕوی کێشەو گیروگرفت ئەبم بەڵام خۆشەویستیم بۆنیشتمانەکەم  هانم ئەدا بەردەوام بم لەخزمەت و پاراستنی ھونەرو کەلتوری میللەتەکەم .