ئارتفرۆش پێشانگەی (ڕشتەی برین)ی گۆران محەمەد دەكاتەوە

پرۆژەی ئارتفرۆش، سەعات 4ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 3-9-2022، پێشانگەی (ڕشتەی برین)ی هونەرمەند گۆران محەمەد دەكاتەوە، كە بڕیارە تا 17ی مانگ بەردەوام بێت.
گۆران محەمەد یەكێكە لە شێوەكارەكانی كوردستان و ساڵی 1991 لەدایكبووە. پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی لە رانیە تەواوكردووە و جگە لەپێشانگەیەكی تایبەتی خۆی، لەچەندین پێشانگەی هاوبەشدا بەشداری كردووە.
پێشانگەكە لەدامەزراوەی ڤیم لەسلێمانی دەكرێتەوە.

 

سەرچاوە: galawej