خه‌ندان
ئارام جه‌مال، سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن (KIE) له كۆڕای خه‌ندان رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بایه‌خێكی زۆر به هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌دات و له نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌وه‌ین كه له‌ماوه‌كانی رابردودا ئه‌وه نه‌ده‌بینرا، ده‌شڵێت، "هیچ كه‌سێك نازانێت ده‌نگده‌ران ده‌نگ به كێ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌وترێت بۆ دروستكردنی فشار و ترساندنه، هاوڵاتیان دڵنیابن كه رێوشوێنه‌كان زۆر ئاڵۆزتر و توندتره كه بزانن ده‌نگده‌ران ده‌نگیانداوه به كێ، به‌ڵام ئه‌مه فشارێكه حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات له بێچاره‌یی ئه‌مه ده‌كه‌ن و پارتی و یه‌كێتی له خاڵی ونبوندان و نازانن له كوێدان".
ئارام جه‌مال له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆڕای خه‌ندان، رایگه‌یاند، "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا رێوشوێنی زۆرباش گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێش‌و، بۆ نمونه كارتی بایۆمه‌تر به‌كارده‌هێنرێت كه پێشتر له هه‌ڵبژادنه‌كانی پێشوی په‌رله‌ماندا نه‌بوه، به‌كارهێنانی كارتی بایۆمه‌تری سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین كه نزیكبوینه‌ته‌وه له هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ر، ئه‌گه‌ری ته‌زویر كه‌مه، هاوڵاتیان دڵنیابن كه رێز له ده‌نگه‌كانیان ده‌گیرێت و ده‌توانن ئیراده‌ی خۆیان تاقیبكه‌نه‌وه".
كه‌س ناتوانێت له جێگه‌ی كه‌سێكی دیكه ده‌نگ بدات، ئه‌گه‌ر كارتی بایۆمه‌ترییه‌كه‌شی پێبێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان له نزیكه‌وه ئاگاداری ورده‌كاریه‌كانی هه‌ڵبژاردنن و ساخته‌كاری زۆر زه‌حمه‌ته، بۆ نمونه كه‌س ناتوانێت له جێگه‌ی كه‌سێكی دیكه ده‌نگ بدات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كارتی بایۆمه‌ترییه‌كه‌شی پێبێت، چونكه سیستمه‌كه رێگه‌ی پێنادات، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردو پڕكردنه‌وه هه‌بو له بری ده‌نگده‌ران به‌تایبه‌تی له‌كاتی ئێواره‌دا كه خه‌ڵكێكی ده‌نگی نه‌ده‌دا، حزبه‌كان هه‌ندێكجار رێده‌كه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به هاوبه‌شی پڕی بكه‌ینه‌وه، بۆیه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گرنگه هاوڵاتیان به‌شداری بكه‌ن.
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بایه‌خێكی زۆر به هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌دات
ئارام جه‌مال باسی له‌وه‌شكرد، "كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بایه‌خێكی زۆر به هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌دات و له نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌وه‌ین كه له‌ماوه‌كانی رابردودا ئه‌وه نه‌ده‌بینرا بۆیه ئه‌وه‌ش كارێكی باشه و هه‌مو شته‌كان له‌ده‌ستی دو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه نییه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش چاودێری ده‌كات".
پارتی و یه‌كێتی زۆرزیاتر له حزبه‌كانی دیكه له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسن
ئه‌وه‌شی وت، "پارتی و یه‌كێتی زۆرزیاتر له حزبه‌كانی دیكه له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا ته‌زویری كردوه و ده‌نگه‌كانی هی خۆی نه‌بوه به پله‌ی سه‌ره‌كی یه‌كێتی و پارتی بون، هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان هه‌م توانایان نه‌بوه و هه‌م ئه‌خلاقی ئه‌وه‌یان نییه ته‌زویر بكه‌ن، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌ترسێت و ده‌نگه‌كه‌ی به‌لای خۆیه‌وه دیارنییه دو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ن".
حزبێك بێچاره و بێده‌ره‌تان نه‌بێت په‌نا ناباته‌به‌ر ئه‌و فشاره ده‌رونیی و وه‌زیفییه
ئارام جه‌مال وتیشی، "هیچ كه‌سێك نازانێت ده‌نگده‌ران ده‌نگ به كێ ده‌ده‌ن، ده‌نگده‌ر خۆی و خوای خۆی و ویژدانییه‌تی و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت بۆ دروستكردنی فشار و ترساندنه، هاوڵاتیان دڵنیابن كه رێوشوێنه‌كان زۆر ئاڵۆزتر و توندتره كه بزانن ده‌نگده‌ران ده‌نگیانداوه به كێ، به‌ڵام ئه‌مه فشارێكه حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات له بێچاره‌یی ئه‌مه ده‌كات و حزبێك بێچاره و بێده‌ره‌تان نه‌بێت په‌نا ناباته‌به‌ر ئه‌و فشاره ده‌رونیی و وه‌زیفییه، پارتی و یه‌كێتی له خاڵی ونبوندان و نازانن له كوێدان، ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر كۆمه‌ڵێك شتی زۆری لێسه‌ندونه‌ته‌وه كه پێشتر به ئاسانی ده‌یانتوانی بیكه‌ن به‌ڵام ئێستا لێیان سه‌ندراوه‌ته‌وه و ده‌نگده‌رێكیش هه‌یه تا رۆژی ده‌نگدان قسه ناكات بۆیه ئه‌و دو حزبه ترسێكی زۆریان هه‌یه".
ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی 2021، 122 هه‌زار ده‌نگ كه‌میكردوه
په‌یوه‌ست به ژماره‌ی ده‌نگدره‌رانی تایبه‌ت، ئارام جه‌مال وتی، "جیاوازی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2021دا 122 هه‌زار ده‌نگده‌ر كه‌میكردوه ئه‌مه‌ش شتێكی كه‌م نییه، واتا ئه‌وانه‌ی كه له كه‌ركوكن ناتوانن بێنه‌وه ده‌نگ بده‌ن و لیسته‌كه پاككراوه‌ته‌وه بۆیه له‌مه‌شدا ئومێد نییه بۆ یه‌كێتی و پارتی".
له ساڵی 1992وه هاواری ئه‌وه ده‌كه‌ین ده‌نگی دوباره، مردو و ئاواره نه‌بێت
سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن (KIE) ده‌ڵێت، "له ساڵی 1992وه هاواری ئه‌وه ده‌كه‌ین ده‌نگی دوباره و مردو و ئاواره نه‌بێت و ده‌نگده‌ری ئێرانی، سوری و توركی نه‌بێت و نه‌توانن ده‌نگ بده‌ن، بۆیه به‌داخه‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی خۆمان بوایه ئه‌وا ئه‌مجاره‌ش تۆماره كۆنه‌كه و كۆبۆنی خۆراك و وه‌زاره‌تی بازرگانی كارده‌كرا، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی له عێراقدا ڕویدا گواسترایه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لێره‌ش به‌كارده‌هێنرێت و به قازانج شكاوه‌ته‌وه بۆ پڕۆسه‌ی دیموكراسی".
سەرچاوە : خەندان