ئاخڕشەڕ!

 


ن/ شێرزاد شێخانی

 


ئەتوو معاشی ملیۆنەک و دووسەت هەزار فەرمانبەرت زەفت کردیە دەتەوێ ئەو زگ برسیانە بچن دیفاع لە دەسکەوتەکانت بکەن لە دژ بەغا !
٤٥ معاشی مۆزەفت خواردیە ٥٩ معاشیشیت پاشەکەوفت کردیە ئەوە شەش مانگی نوێشی هاتە سەر، دەتەوێ میللەت بێتە سەر جادە و لۆت هەڵپەری !
لەهەر ماڵێک دوو کوڕی گەنج وکچێکی دەرچووی جامیعە هەیە دە ساڵە داتنەمەزراندیە ، دەتەوێ بەدارو بەرد بچتە سەر حەشدی شەعبی !.
بیست ساڵە نەفتی ئەو میللەتە دەدزی و یەک بەرمیلت نەدایتە ئەو خەڵکە ، دەتەوێ بچنە بەغدا لەساحەی تەحریر  موزاهەڕەت لۆ هەناردەی نەوتت بکەن !.
هەموو حزبەکانی کوردستانت لەخۆت کردیتە دوژمن ، دەتەوێ ئێستا بێنە پاڵت پشتگییریت بکەن !
 خێرو بێری ئەو کوردستانەت دایتە لەشکری رۆژو حوسین پەناو دەنگدەرە ساختەچییەکانی سوری وتورکی و ئێرانی ، دەبڕۆ بەوان بڵی شەڕە مەدفعەت لۆ بکەن لەگەڵ  بەغدا!
سەدان مامۆستای زانکۆ پرۆفیسورت بە فەڕاش وچایچیەکانی دیوەخانەکەت ناگۆڕییەوە ، دەتەوێ ئەوان ریگات لۆ دانین بەشکو رزگارت کەن لەم هەموو دزی وتاڵانی وگەندەڵییەی بیست ساڵەت !
بە باج وسەرانە بازارت وێرانکردیە و کەسابەتت نەهێشتووە ، دەتەوێ خەڵک کوڕەکانیان بنێرنە بەرامبەر بەغدا شەڕتان لۆ بکا .
گەنجی کوردستانت کردە حەشیشە خۆر و نێرگلە کێش دەتەوێ بەو سەرخۆشانەوە مافی دەستووریت بگێریتەوە !.
لەشکرێک قەلەمفرۆش و کۆیلەو مۆدیل و گۆرانیبێژی مەلهاو سیخور ئەفسەری تۆزوبا و دەیان جەنەڕاڵ وهەزاران موعتمەدی ئاسایش جاسوسی پاراستنت هەیە ، لۆ شەڕەکەی خۆت بەوان ناکەی دەتەوێ بە زگە برسییەکان بیکەی؟؟؟
ئاخڕشەڕ ئەوە دوا رۆژە رەشەکەتەو تازە کار لەکار ترازاوە رەحمان وشەیتانیش ئەو وەزعەی تۆیان پێ چاک نابێتەوە .
ئەگەر حەیران دەزانێ لۆ خۆت بڕۆ سەر چیایەک حەیرانان بێژە با لەهەر چوار پارچەی کوردستانەوە گێیان لەدەنگت بی .. باقى وەلسەلام ..