سێهەمین دەورەی خەڵاتی ئەدەبیی "ناوه‌ند فه‌رهه‌نگی و نه‌شر باشوور" لە ئیلام بەڕێوە چوو

سێهەمین دەورەی خەلاتی ئەدەبیی "ناوهند فهرههنگی و نهشر باشوور" بەڕێو چوو و دوو کەسایەتیی ئەدەبیی ڕۆژهەڵاتی کودستان وەکوو کەسایەتیی ساڵ هەڵبژێردران و خەڵاتی ئەم دەورەیەیان پێ بەخشرا.
لە سێهەمین دەورەی خەلاتی ئەدەبیی "ناوه
ند فهرههنگی و نهشر باشوور" کە لە ڕۆژی هەینی، 26ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، بە بەشداریی ۵۶ نووسەر، شاعیر، وەرگێڕ، ڕۆژنامەنووس و چالاکی بواری ئەدەبی و فەرگەنگیی کوردی لە کوردستان، لە شاری ئیلام بەڕێوە چوو، دوکتۆر ڕههبهر مهحموودزاده، له بهشی لێکۆڵینەوە و ڕهخنهی ئهدهبی و هەروەها دوکتۆر عهلی ئوڵفهتی، له بهشی ئهدهبیاتی خهلاقانه (شیعر و چیرۆک) لەلایهن دهستهی ڕاوێژکاریی سێهەمین دهورهی خەڵاتی ئهدهبیی باشوورەوە هەڵبژێردران و خەڵاتی ئەدەبیی ئەم دەورەیەیان پێ بەخشرا.

دوکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە: دوکتۆر ڕه
هبهر مهحموودزاده، له ساڵی 1354ی هەتاوی، له شار شنۆ لەدایک بووە و له زانکۆی ئازادی تاران بڕوانامەی دوکتۆرای فەلسهفهی زانستیی وەرگرتووە و هەنووکەش مامۆستای قوتابخانە و هەروەها مامۆستای زانکۆیە و یەکێک لە خاوهن قهڵهمهکان و کەسایەتییەکی بەتوانا و زانای ئهدهبیاتی کوردییه کە له سێ دهیهی رابردوودا لە بواری لێکۆڵینەوە و ڕه‌‌خنهی ئهدهبی شوێنپهنجهی دیارییه.

دوکتۆر مه
حموودزاده، لە بوارەکەی خۆیدا گەلێک وتار و بابەتی لیکۆڵینەوەیی و هەوەرها کتێبگەلێکی بەنرخ و پڕبایەخی چاپ و بلاو بوونەوەتە کە وەکوو نموونە ئاماژە بەو کتێبانە خوارەوە دەکەین:

ــ پێکهاتەی بەیتی کوردی، 1381، وەشانگەی سەلاحەددین ئەیووبی
.

ـ ئافاقی شیعری نالی، 1399، وەشانگەی مادیار
.

ــ تحلیل کنش در منطق موقعیت، 1396، نشر طرح نق
.

دوکتۆر عەلی ئوڵفەتی: دوکتۆر عهلی ئوڵفهتی، نووسهر و شاعیری ئهدهبیاتی کوردی و فارسی، له ساڵی 1356ی هەتاوی، له شاری سهرپێڵزههاو لەدایک بووە، لە زانکۆ ئازادی سنە بڕوانامەی دوکتۆرای فهلسهفهی هونهری وەرگرتووە، هەنووکەش دوکتۆر ئوڵفهتی یەکێک له شاعیر و ئەدیبانی گەلی کورد و بەتایبەت باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لەسەر ئەدەبیاتی کوردی بەگشتی و ئەدەبیاتی کوردی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی، کاریگهرییەکی فره باشی هەبووە و تاکوو ئێستەش لە بوارەکەی خۆیدا گەلێک وتار و بابەتی هەبووە و ۱۵ کتێبیشی بە زمانەکانی فارسی و کوردی و شێوەزاری کوردیی خوارین چاپ و بڵاو بووەتەوە کە وەک نموونە ئاماژە بە چوار بەرهەمی دوکتۆر ئوڵفەتی دەکەین:
ــ گه
رمهشین، 1387، وەشانگەی باغ نی.

ـ سزیان وه
فر، 1392، ناشر مؤلف.

ــ له چیمه
ڕێیهو، چیمنه ڕێیهو، 1397، وەشانگەی مانگ.

ـ آهوان ملل، 1391، انتشارات نگاه
.

شایانی باسە کە ساڵی ڕابردوو، خەڵاتی ئەدەبیی "ناوهند فهرههنگی و نهشر باشوور" بە سێ شاعیر، نووسەر و لێکۆڵەری کورد، زاهێر سارایی، فەرهاد شاهمورادیان و ئاکۆ جەلیلیان، بەخشرا

 

سەرچاوە: ناوەندی نووسەرانی کوردستان