ترس له فێمێنزم، وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و چالاكانی دیاره له‌سه‌ر فێمێنزم كه ڕۆزا شێخانی ئاماده‌ی كردووه، له بڵاوكراوه‌كانی ڕێكخراوی CDO ـه و چاپخانه‌ی كارۆ چاپی كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه ڕۆزا شێخانی هونه‌رمه‌ند و چالاك و ئاماده‌كاری كتێبه‌كه، به "وشه"ی گوت، ئه‌م كتێبه كۆمه‌ڵێك گفتوگۆی چه‌ند نووسه‌رێكی دیاره له‌مه‌ڕ پرسی فێمێنزم و بزووتنه‌وه فێمێنیستییه‌كان، له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به‌رانبه‌ر ئه‌و بۆشاییه هزرییه‌ی كه له كوردستان هه‌یه، بۆیه هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆمه‌ڵه دیدار و گفتوگۆیه بۆ ده‌ستكه‌وتنی وه‌ڵامی گونجاو و دروست له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه.
سەرچاوە: wishe