كوراسەیەك بۆ شێوەكار "سمكۆ تۆفیق" ئامادەدەكرێت

ڕۆژنامەنووس (بەختیار سەعید) ڕایگەیاند كوراسەیەكی تایبەت بەشێوەكاری كورد (سمكو تۆفیق) ئامادە دەكات.
بەختیار سەعید هیواشدەخوازێت بتوانێت ئەم كۆراسەیەی وەكو سەرجەم كوراسەكانی پیشووتر، زۆرترین زانیاری و زۆرترین بەرهەمەكانی ئەم شێوەكارە لەخۆ بگریت. 
ئەم كوراسەیە دەبیتە 17 هەمین چاپكراوی شێوەكاری ناوبرا بۆ هونەرمەندان، لەپێناو خزمەتكردن و بە ئەرشیفكردنی هونەری شێوەكاری كوردی.

هونەرمەند سمكۆ تۆفیق لە ساڵی 1949 لە شاری سلێمانی لەدایكبووەو هەر لەوێ خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی تەواو كردووە.
ساڵی 1975 بڕوانامەی دبلۆمی لەپەیمانگای هونەرە جوانەكان لەبەغدا وەرگرتووە و پاشان لەئاكادیمی هونەری لەبەغدا خوێندوویەتی.
ساڵی 1982 بڕوانامەی دبلۆمی لەئەكادیمیای هونەرە جوانەكانی شاری فلۆرەنسا وەرگرتووەو ئێستاش لەئیتالیا نیشتەجێیەو چەندین پێشانگای لەكوردستان و وڵاتان كردۆتەوە.

 

 

سەرچاوە: galawej