بنكەی ڕوناكبیری گەلاوێژ بەناونیشانی (زمانی ڕاگەیاندن: دەربڕیین بەنووسیین و بەدەنگی ستاندارد)، سیمینارێك ڕێكدەخات.
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك، بنكەی روناكبیری گەلاوێژ، سیمینارێك بۆ (د.محەمەد مەحوی) بەناونیشانی (زمانی ڕاگەیاندن: دەربڕیین بەنووسیین و بەدەنگی ستاندارد) بەڕێوەدەبات.
سیمینارەكە كاتژمێر (3:30)ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی (21-2-2022) لەتۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر- هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی بەڕێوەدەچێت.
د.محەمەد مەحوی لەشاری سلێمانی لەدایكبووەو لەزانكۆی سالزبۆرگ لەنەمسا خوێندنی تەواو كردووەو بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێناوەو چەندین كتێب و لێكۆڵینەوەی زانستی بڵاوكردۆتەوە.
سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ