کودریکی ڕۆژهەلاتی کوردستان، بە ناوی تووره‌ج ئه‌سڵانی، به فیلمی سینه‌مایی "بێ نیشتمان" خەڵاتی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی چینی بەدەست هێنا.
تووره‌ج ئه‌سڵانی، سینه‌ماكاری ناسراوی كورد، به فیلمی سینه‌مایی "بێ نیشتمان" كه سێهه‌م به‌رهه‌می سینه‌ماییی خۆیه‌تی، خه‌ڵاتی ده‌رهێنه‌ری نوێخواز و ته‌ندیسی ڕێی هاوریشمی زێڕینی له هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڕێی هاوریشم له وڵاتی چین به‌ده‌ست هێن.
فیلمه‌كه به‌رهه‌می هاوبه‌شی كۆمپانیای سینه‌ماییی ماد مووڤی و ڕه‌ز هه‌ڵكه‌وت ڕه‌شیده له هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئێلی ئیمه‌یج (Eli Image) له ئاستی نیودەوڵەتیدا بڵاو کراوەتەوە و هەروەها لە هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ڕێی هاوریشم، به سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی دادوه‌رانی "هوانگ جیانشین (Huang Jianxin) " ده‌رهێنه‌ری ناوداری چینی و به نمایشی زیاتر له 100 به‌رهه‌م له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جیهان، له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر له چیندا به‌ڕێوه چوو، بەشداریی کردووە و خەڵاتی ئەو فستیڤاڵەی بەدەست هێناوە.
بەپێی وتەکانی مه‌نسوور جیهانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گشتیی فیلمی سینه‌مایی "بێ نیشتمان"، له فیلمه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێک له ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی وڵاتانی توركیا، سووریا، عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به چوار زمانی كوردی، توركی، عه‌ره‌بی و فارسی، هەروەها هانی موجته‌هیدی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، ڕۆڵیان بینیوه.
سەرچاوە: ناوەندی نووسەرانی کوردستان