پرسی (سیاسه‌تی جیهانی) یه‌كێكه له پرسه هه‌ستیار و گرنگه‌كانی ئه‌مڕۆ، چ له‌ناوه‌نده ئه‌كادیمی زانستییه‌كاندا، و چ له ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاری سیاسی‌دا، چونكه وڵاتانی جیهان زیاتر له هه‌ر قۆناغێكیدیكه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یه، زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه گرفتارن به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌ی سیاسی، ئابووری، ژینگه‌یی، ته‌ندروستیه‌وه، ئه‌م كێشانه به‌ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی كێشه‌ی نێوان دوو وڵات‌دا نامێنێته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی كایه‌كانی ئاسایش و سیاسه‌ت و ئابووری و ته‌ندروستی جیهانی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه وڵاتانی جیهان به راده‌یه‌كی زۆر پێكه‌وه گرێدراون، ئه‌م پێكه‌وه گرێدراوییه ته‌نها ئه‌نجامی كاریگه‌ری و گه‌شه‌كردنی میدیاكان نیه، ته‌نها ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنی هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن نیه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی تێكڵاوبوونی ئابووری و سیاسی نێوان وڵاتانه، دروستبوونی قه‌یرانی ئابووری له به‌شێكی جیهاندا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی جیهان هه‌یه، دروستبوونی قه‌یرانێكی ته‌ندروستی له گۆشه‌یه‌كی بچووكی جیهاندا، ته‌واوی جیهان رووبه‌رووی گرفتی قووڵی ئابووری و ته‌ندروستی و چالاكی مرۆیی ده‌كاته‌وه، له‌م روانگه‌یه‌وه پرسی (سیاسه‌تی جیهانی) بۆته پرسێكی گرنگ و قابیلی لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆكردن، له‌سه‌ر ئاستی دنیادا چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه و بابه‌تی تیۆری و فكری سیاسی جیاواز به‌رهه‌مهێنراوه، به خۆشحاڵییه‌وه له‌ناو كوردیش لێكۆڵینه‌وه له‌م بابه‌ته ده‌ستیپێكردووه، له‌م دواییه‌دا كتێبی (سیاسه‌تی جیهانی) له‌نووسینی برای نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار كاك به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده كه‌وته به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران، ئه‌م كتێبه هه‌وڵێكه بۆ لێكۆڵینه‌وه له چه‌مكی سیاسه‌تی جیهانی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، خاڵی جیاكه‌ره و جیاوازییه‌كانی چه‌مكه هاوشێوه‌كانی وه‌ك سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، سیاسه‌تی جیهانی، په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی، نووسه‌ر له سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی به گرنگ ده‌زانێت كه جیاوازی چه‌مك و زاراوه هاوه‌شێوه‌كان روون بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له‌رووی ناسینی چه‌مك و زاراوه‌كانه‌وه نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه، بۆ نموونه له‌سه‌ر جیاوازی نێوان سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ڵێت: (سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای لێكۆڵینه‌وه و ره‌وشی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتانه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ته‌نها لێكۆڵینه‌وه نیه له په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان، به‌ڵكو لێلكۆڵینه‌وه‌یه له دامه‌زراوه نا حكومییه‌كان و رێڕه‌و و ئاڕاسته‌ی سیاسی نێوان میلله‌تانیش ده‌خاته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه)، سه‌باره‌ت به جیاوازی نێوان سیستمی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌نووسێت: (سیستمی نێوده‌وڵه‌تی یه‌ك سیستمی ئاشوبداره و ده‌وڵه‌تان له رێگای سیاسیه‌وه به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی هێزن، بۆیه ده‌بینین مافی نێوده‌وڵه‌تی كاریگه‌ری نه‌كردۆته سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان، به‌ڵام كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گرنگی زۆریان هه‌یه بۆ پاراستنی سیستمی ئاسایش و مرۆڤدۆستی و دادپه‌روه‌ری و پێكه‌وه‌ژیان).
تیۆره سیاسیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ت و قه‌واره سیاسیه‌كاندا، جۆرێك له لێكدانه‌وه‌ش بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندییانه هاتۆته ئاراوه، هه‌میشه ژماره‌یه‌ك تێز و روانگه‌ی تیۆری هه‌بوون هه‌وڵی راڤه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌یانداوه، بێگومان ئه‌مه‌ش به ئاڕاسته‌ی لێتگه‌یشتن له سروشتی په‌یوه‌ندییه‌كان و به ئامانجی باشتركردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی دنیای مۆدێرنیش، په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان بابه‌تێكی گرنگی شرۆڤه و لێكدانه‌وه بووه، له‌م بواره‌دا تێوره سیاسیه‌كانیش بۆ راڤه‌كردنی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان هاتوونه‌ته ئاراوه، نووسه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا له‌ژێر تایتڵی (تیۆره سیاسیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان) رانانێك بۆ به‌شێكی گرنگ له تیۆره سیاسیه‌كان ده‌كات كه راڤه‌ی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن، باس له هه‌ردوو تیۆری، (هاوسه‌نگی راگرتنی هێز) و، تیۆری (ریالیسمی سیاسی) ده‌كات، كه ئه‌م دوو تیۆره به درێژایی سه‌د و په‌نجا ساڵ (1800-1950 ) ده‌ستیانگرتبوو به‌سه‌ر لێكدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا ئه‌م تیۆره كه‌وته ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵام گفتوگۆكان و لێكۆڵینه‌وه‌كان له هه‌ردوو تیۆره‌كه و توانای تیۆره‌كه له ته‌فسیركردنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هێشتا جێگای مشتومر بوو.
به‌دیهێنانی جیهانێكی باشتر
نووسه‌ر به وردی شرۆڤه‌ی تیۆری تیۆری لیبرالیسم و، تیزه‌كانی ئه‌و تیۆره بۆ سه‌قامگیری سیاسی ده‌خاته روو، باس له گرنگترین ئه‌و هۆكارانه ده‌كات كه ده‌توانن پێكه‌وه به‌شدار بن له باشتركردنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌دیهێنانی جیهانێكی باشتر، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای باشكردنی تیوری نێوده‌وڵه‌تی فێمینیزم، ئه‌م تیۆره له روانگه‌یه‌كی جێنده‌رییه‌وه له چه‌مكی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌روانێت، نووسه‌ر پێیوایه (تیۆری فێمێنیزم، بریتیه له په‌رچه‌كردار و كاردانه‌وه‌یه له‌به‌رانبه‌ر ریالیسمدا و پێیانوایه سیستمی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای باوكسالارییه، ده‌ڵین ئه‌گه‌ر ژنان به‌شدارییه‌كی زیاتر و كارایان هه‌بی له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌وا سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی شێوازێكی مرۆڤدۆستانه‌تر له‌خۆ ده‌گرێت و هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی زیاتر ده‌بێت).
دواتر و له چوارچێوه‌ی شیكردنه‌وه‌ی گرنگترین تیۆره‌كانی بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، نووسه‌ر باس له بابه‌تی تیۆری بونیادگه‌رایی ده‌كات، بونیادگه‌راكان پێیانوایه خه‌سڵه‌تی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌درێژایی مێژووی ئه‌وه ده‌رده‌خات، كۆمه‌ڵه‌ی هه‌مه جۆر له یه‌كتێیه فه‌رمییه‌كان هه‌ن، گروپبه‌ندی هه‌مه‌جۆر و نافه‌رمی دروست ده‌كه‌ن و په‌رچه‌كرداری دوژمنكارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌بیته هۆی په‌یدابوونی سیتمی دوو جه‌مسه‌ری و چه‌ند جه‌مسه‌ری، دواتر شرۆڤه‌ی تیۆری پۆست مۆدێرن ده‌كات، ئه‌م تیۆره ریشه‌یه‌كی مه‌عریفی هه‌یه، ره‌خنه‌ی توندی له تێزی ماركس و ده‌رونشیكاری فرۆید ده‌گرێت، تیۆری پۆستمۆدێرنه‌كان به‌راده‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ره به تێزی میشیل فۆكۆ سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان مه‌عریفه و ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه وێرای باسكردن له تێوری ئایدیالیسم ده‌كات كه له لێكدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
سیاسه‌تی جیهانی
نووسه‌ر به‌شی زۆری كتێبه‌كه‌ی ته‌رخانكردوه بۆ شرۆڤه‌كردنی چه‌مكی سیاسه‌تی جیهانی، به شێوه‌یه‌كی ورد له په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویی و تیۆرییه‌وه له سیاسه‌تی جیهانی دواوه، شیكاری هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنه سیاسی و ئاڵوگۆڕانه ده‌كات كه له‌په‌یوه‌ندییه جیهانیه‌كاندا روویانداوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای لێكۆڵینه‌وه له تیۆره نوێیه‌كان بۆ باسكردنی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان، له‌وانه‌ش تیۆری به‌ناوبانگی سامۆیل هانتینگتون كه پێیوایه دنیا به‌ره‌و حكومه‌تی جیهانی ده‌چێت.
سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ به‌شی زۆری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئابووری سه‌رمایه‌داری و جوگرافیای سیاسی و سیستمی دابه‌شكردنی كار، له ئابووری سه‌رمایه‌داریدا به‌هۆی زۆری كه‌ڵه‌كه‌بوونی كاڵا و زیادبوونی توانای گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنان، توانای ئه‌وه نه‌بووه كه ئه‌م كاڵایانه له سنووری بازاری نیشتیمانی ساغبكرێنه‌وه، نه ده‌توانرا سنووری بچووكی بازاره ناوخۆییه‌كان لێشاوی به‌رهه‌مهێنانی كاڵا له‌خۆ بگرێت، ئیدی فۆرمێكی نوێ بۆ دروستكردنی بازار و ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاكان پێویست بوو كه ئه‌ویش بازارێكی جیهانی بوو، بازارێك له ده‌ره‌وه‌ی سنووری نیشتیمان كه زۆرترین خواست له‌سه‌ر كاڵا و خز‌مه‌تگوزارییه به‌رهه‌مهێنراوه‌كانی سه‌رمایه‌داری بهێنێته ئاراوه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ به‌ستنی چه‌ندین په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ئامانجی فراوانكردنی بازاڕ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری، دواتریش په‌یماننامه‌ی سیاسی و رێكه‌وتنی سیاسی نێوان وڵاتانی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌مه بنه‌مایه‌كی به‌هێز بوو بۆ دروستبوونی سیستمێكی جیهانی له په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان، ئه‌مه جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و سه‌قامگیری سیاسی هێنایه ئاراوه، به‌ڵام بێگومان ئه‌مه بێ كیشه تێنه‌په‌ریوه، هه‌ردوو جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهان دوو جه‌نگی ترسناك و وێرانكه‌ر بوون، ئه‌م دوو جه‌نگه ته‌واوی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی په‌كخست و جیهانی دووچاری جه‌نگێكی كاره‌ساتبار كرده‌وه، دوای ئه‌م دوو جه‌نگه سه‌رله‌نوێ پێویستی گفتوگۆی سیاسی بیناكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌شه‌ی ئابووری و بازاڕ وه‌ك پێویستیه‌كی ئابووری جیهانی هاته‌وه ئاراوه، سه‌رله‌نوێ خواستێكی جیهانی بۆ بیناكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ له نێوان وڵاتاندا وه‌ك واقعێك هاته پێشه‌وه، ئه‌م پێویستیانه‌ش هه‌م وه‌ك به‌شێك له پێداویستی دابینكردنی ئاشتی له نێوان وڵاتاندا، هه‌م گه‌شه‌ی ئابووری سه‌رمایه‌داری و كردنه‌وه‌ی بازار و دابیكردنی زۆرترین ده‌رفه‌تی چالاكییه ئابوورییه‌كان، له دوای چه‌نگی دوه‌می جیهانی، جه‌نگی ساردی نێوان هه‌ر دوو بلۆكی سۆشیالیستی و سه‌رمایده‌اری هاته ئاراوه، ئه‌مه وڵاتانی جیهان و سیاسه‌تی جیهانی دابه‌شكرد به‌سه‌ر دوو بلۆكی سیاسی و ئایدۆلۆجی و دوو جه‌مسه‌ری ئابووری جیاواز و دژ به‌یه‌كدا، ئه‌م جه‌مسه‌ربه‌ندییه سیاسیه جیهانییه به‌رده‌وام بوو تا كه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له ساڵی 1990، ئیدی ده‌رگا كرایه‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی سیستمێكی تازه‌ی جیهانی كه دواتر به سیستمی نوێی جیهان به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، ئه‌م سیستمه مۆدیلێكی نوێی بۆ په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵتیه‌كان هێنایه ئاراوه، برای نووسه‌ر كاك به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده هه‌موو ئه‌م قۆناغه مێژوییانه‌ی له كتێبه‌كه‌یدا به وردی شیكردۆته‌وه، هه‌وڵیداوه ئه‌و گۆڕانگاری و به‌ره‌وپێشچونانه ده‌كات كه له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌دیهاتوون له ئاكامی هه‌ردوو جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانیدا بخاته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌رای شیكردنه‌وه‌ی رای به‌شێك له‌و تیۆریست و بیرمه‌ندانه‌ی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م سه‌رله‌نوێ راڤه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان كردۆته‌وه، له هه‌ردوو ئاسته‌كه‌دا زه‌مینه مێژووی و تیۆرییه‌كانی له‌دایكبوونی سیاسه‌تی جیهانی روونده‌كاته‌وه.
دیارده‌ی به جیهانیبوون
له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه نوێیه‌كان به ئاڕاسته‌ی كرانه‌وه به‌رووی جیهاندا، به هێواشی دیارده‌ی جیهانگیری هاته ئاراوه، نووسه‌ر پێیوایه دیارده‌ی به جیهانیبوون (هه‌قیقه‌تێكه، ئومێد و ئامانجێكی باشه بۆ مرۆڤایه‌تی، شۆرشێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌وه سه‌ر رێچكه مێژوییه‌كه‌ی خۆی، واته حه‌تمییه‌تی مێژوویی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی) بێل كلنتون سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا، له ساڵی 2000 له زانكۆی نیشتیمانی ڤێتنام وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند (به‌جیهانیبوون شتێك نیه بتوانین دژی بوه‌ستینه‌وه یان رایبگرین، به‌ڵكو وه‌ك خۆراك و ئاو هه‌وا وایه و ده‌ستی لێهه‌ڵناگیرێت، هه‌ربۆیه ره‌وتی جیهانگیری ره‌وتێكی جیهانی هه‌مه لایه‌نه‌یه و جیهان ملكه‌چی خۆی ده‌كا، نووسه‌ر وایده‌بینێت: (به‌جیهانیبون واته سیستمێكی جیهانی تازه و ئه‌و جیهانه‌ی بنه‌ره‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر باوه‌ڕی لیبراڵی دامه‌زراوه و قۆناغێكی سه‌رمایه‌داری تازه‌یه و هه‌مان ئه‌و سه‌رمایه‌دارییه‌ی له رۆژگارێكدا پاڵپشتی وڵاتانی ده‌كرد و دواتر پشتیگیری یه‌كیتیه‌كی ئابووری و سیاسی ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی سه‌رده‌مێك به‌ردی بناغه‌ی سیستمی نێوده‌وڵه‌تی بوون، ئه‌مرۆ بوونه‌ته هه‌ره‌شه له‌سه‌ر سیتسمی تازه‌ی جیهانی و جێگیربوونی ئه‌م قۆناغه، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ هه‌ندێ: وڵاتی ناسیۆنالیستی و رژێمی نادیموكراسی تووزه‌له‌ی سۆزداری بۆ رابردوو لێده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت له رێگای تیرۆر و یاخیبوونه‌وه دژ به جیهانگیری بوه‌ستنه‌وه، زوو به‌سه‌رده‌چن و ده‌بێ ده‌سته‌مۆی ئه‌و هێزه بن كه مێژووی مرۆڤایه‌تی و زانست داینه‌مۆیه‌تی).
ئه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جیهانگیری هه‌م له فۆرمی ئیسلامی سیاسی و، هه‌م له فۆرمی ناسیۆنالیستی په‌رگیردا بوونی هه‌یه، له پشتیشیانه‌وه هه‌وڵی تیۆری هه‌یه بۆ ره‌خنه‌كردنی ئابووری جیهانگیری و به‌رگری توند له سنورداركردنی ئابووری له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ته لۆكاڵه‌كاندا به‌ڵام ئه‌مه بێگومان ئاكامێكی ئه‌وتۆی نییه و دیارده‌ی جیهانگیری دیارده‌یه‌كی فراوانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه و رێگری لێكردنی كارێكی ئێجگار زه‌حمه‌ته .
له‌گه‌ڵ پێداگیری سه‌باره‌ت گرنگی جیهانگیری نووسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات جیهانگیری رووبه‌روی كۆمه‌ڵێك گرفتی بنچینه‌یی بۆته‌وه، گرنگترینیان، كێشه‌ی ژینگه و هه‌ژاری و نایه‌كسانی جێنده‌ری، ئه‌مانه ده‌كرێت به هاوبه‌شی و له رێگای پلانێكی تۆكمه و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، سه‌ره‌نجام جیهانگیری وه‌ك مۆدێلێكی نوێی په‌یوه‌ندیی جیهانی خۆی ده‌سه‌پێنێت، ئه‌م مۆدێله گه‌شه‌پیدانی كەلتوری و سیاسی جیاواز به‌دوای خۆیدا ده‌هێنیت، ده‌رفه‌تی گه‌شه‌كردنی رژێمه دیكتاتۆر و خۆسه‌پێنه لۆكاڵیه‌كان كه‌م و بچووك ده‌كاته‌وه، ده‌رفه‌تی مانه‌وه‌ی ئابوورییه نیشتیمانییه سنورداره‌كان به بێ تێكه‌ڵبوون به بازار و ئابووری جیهان نه‌ماوه‌ته‌وه، بوونی ئابووریه‌كی جیهانی زه‌مینه‌ی هاتنه‌ئارا و كارابوونی سیاسه‌تێكی جیهانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات .
ئومێد قەرەداغی
2022-04-13