کتێبی "شەوچەرەز" مەتەڵ و مەسەڵەکانی کوردی گەڕووسی بڵاو کرایەوە

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "شەوچەرەز" کە داگری مەتەڵ و مەسەڵەکانی زمانی کوردی زاراوەی گەڕووسییە و لە لایەن محەمەد رەحیمی رزوانەوە نووسراوە، لە لایەن حەوزەی هونەری کوردستانەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم کتێبە ئاکامی 8 ساڵ چالاکی نووسەری کتێبەکەیە کە کۆمەڵێک مەتەڵ و مەسەڵی کوردی زاراوەی گەڕووسی کۆ کردۆتەوە و بە زمانی فارسی وەریگێڕاوەتەوە و لە 1100 ژمارە و 400 لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

 

 

سەرچاوە: mehrnews