ئامانجی تۆڵستۆی له نووسینی شه‌ڕ و ئاشتی ته‌نیا نووسینی رۆمانێكی مێژوویی نه‌بووه. به‌ڵكو ده‌ڵێ ویستوویه‌تی ده‌قێك له ساڵی1863دا دابهێنێت كه ده‌قێكی ئاسایی نه‌بێت. باشه چۆن ئه‌مه‌ی كرد؟ بێگومان به به‌كارهێنانی حه‌قیقه‌تی رۆمان.
كورتكردنه‌وه‌ی رۆمانی شه‌ڕ و ئاشتی له باسێكدا ئاسان نییه، به‌نێویه‌كداچوونی ئه‌و هه‌موو پرس و باس و تێمایه‌ی نێو رۆمانه‌كه ئه‌و كاره زۆر سه‌خت ده‌كات. ئه‌گه‌ر رۆمان هونه‌ری نووسین نه‌بوایه و شه‌ڕ و ئاشتیش له لووتكه‌دا ئه‌م رێكاره بۆ كورتكردنه‌وه‌ی ئاسان ده‌بوو.
حه‌قیقه‌تی رۆمان
لیۆ تۆڵستۆی كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1863دا شه‌ڕ و ئاشتی بڵاوده‌كاته‌وه، هه‌ست به قورسایی «رۆمانی مێژوویی» له‌سه‌ر شانی ده‌كات و وه‌ك نووسه‌رێكی خاوه‌ن فیكر به پێویستی ده‌زانێت روونكردنه‌وه بدات. له پێشه‌كه‌ییه‌كه‌دا بۆ هه‌موان باس له حه‌قیقه‌تی رۆمان ده‌كات. تۆڵستۆی له‌و رۆمانه‌دا باس له شه‌ڕی نێوان فه‌ره‌نسا و روسیا ده‌كات له ساڵی 1812، به‌ڵام هه‌رگیز پێویستی به‌وه نه‌بووه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ كه راستییه‌كان ئاوه‌ژوو بكاته‌وه و درۆ بكات « قبووڵی ئه‌وه‌م نه‌كرد بۆ خۆم كه رووداوه مێژووییه‌كان هاوشێوه‌ی مێژوونووسان وێنا بكه‌م. ئه‌مه رێكه‌وتێك نییه. هه‌رده‌بوو پێشبێت.» چونكه تۆڵستۆی ده‌یه‌ویست مێژوو وه‌ك «حه‌قیقه‌تی رۆمان» بخاته‌ڕوو.
ئامرازی رۆمان مرۆڤ و مێژووه. ئه‌گه‌ر بێت‌و نووسه‌ری رۆمان به‌هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی دایه‌لۆگ و رووداوه‌كان روویانداوه بنووسێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كه‌ی ئه‌ده‌بیات بێت ئه‌وا ده‌بێته حه‌قیقه‌تی رۆمان. چونكه رووداوێك كه روویداوه و ته‌واو بووه ئه‌گه‌ر به‌زه‌ینی نووسه‌ردا بێت و وه‌كو خۆیشی بنووسرێته‌وه، هه‌ر ده‌بێته حه‌قیقه‌تی رۆمان.
داهێنانی روانگه‌یه‌كی مۆدێرن
شكسپیر له سه‌ده‌ی شانزه‌یه‌مدا ژیام به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌و رووداوانه‌ی باسی كردن له سه‌ده‌ی یانزه‌دا روویانداوه. هاملێت و شالیریش هه‌ر وا بوون. واته رووداوی مێژوویی ده‌نووسینه‌وه. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بی و هاوكات مێژووی هونه‌ری رۆمان بوو، بۆیه ناوی شكسپیر له چوارچێوه‌ی ده‌قی مێژوویی‌دا نایه‌ت. شه‌ره‌فی نووسینی رۆمانی مێژوویی بۆ تۆڵستۆیه. چونكه هه‌ر به‌ڕاستی به‌ر له‌وه‌ی نووسه‌ری شه‌ڕ و ئاشتی به كاره‌كته‌رسازی، چنینی رووداو، زمان و داهێنانی ده‌ق كاری له‌سه‌ر بكات، چه‌ندین ساڵ له سه‌رچاوه مێژووییه‌كانی روس و فه‌ره‌نسیدا كاری له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام لێره‌دا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تر هه‌یه: تۆڵستۆی ده‌یزانی شه‌ڕ و ئاشتی یه‌كه‌م و تاكه رۆمانی مێژوویی نییه. هه‌وڵی ئه‌و بۆ ئه‌وه‌بوو به نووسینی رۆمانێكی مێژوویی روانگه‌یه‌كی نوێ و مۆدێرن بۆ ئه‌ده‌بیات بهێنێت. روونتر، ته‌نیا ئامانجی ئه‌وه نه‌بوو رۆمانێكی تری مێژوویی بنووسێت، به‌ڵكو له پاڵ ئه‌مه‌شدا پێی وابوو كه ده‌یه‌وێت ده‌قێكی داهێنه‌رانه‌ی نوێ بهێنێته نێو ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخی روسیاوه.
له رۆمانه‌كه‌دا چۆن باسی مێژوو ده‌كرێت
پێموایه ئه‌گه‌ر نووسینی ده‌قی رۆمانێك بۆ ده‌رخستنی واقیعێكیش نووسرابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كه نووسه‌ر له نێوانی خوێنه‌ر و ده‌قه‌كه دووربكه‌وێته‌وه. تۆڵستۆی له شه‌ڕ و ئاشتیدا وه‌ك ئۆرهان پاموكی نه‌كردووه له شه‌وانی تاعووندا، كه وه‌ك ده‌نگی وه‌گێڕ دێته نێو باسه‌كه، چه‌مكه‌كان روون ده‌كاته‌وه، هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندی نێوان ده‌ق و واقیع ده‌ربخات. ئه‌و ده‌قه‌ی تۆڵستۆی له سه‌ره‌تا تا كۆتایی به ئه‌ندازیارییه‌كی ده‌قسازییه‌وه نووسراوه. هاوشێوه‌ی ئانا كارنینا و كاره‌كانی تری ئه‌م ده‌قه‌ش سه‌ربه‌خۆیی، واته دووره له‌وه‌ی ده‌قه‌كه نووسه‌ره‌كه به چ ئاڕاسته‌یه‌كدا ببات وا بچێته پێشه‌وه. هه‌موو چركه ساتێكی بیری لێكراوه‌ته‌وه و به‌پلانه.
خوێندنه‌وه و خه‌تمكردنی شه‌ڕ و ئاشتی هه‌روا كارێكی ئاسان نییه، ئه‌گه‌رچی ده‌توانین له‌باره‌ی هه‌موو به‌شه‌كان و نووسه‌ر و شێوازی نووسین و ده‌قه‌كه‌وه زانیاری به‌ده‌ستبهێنیت، به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌یجیهانگه‌راییه‌دا. ئه‌گه‌رچی ده‌كرێ به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی بتوانی قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌یت، به‌ڵام كێشه و باسه‌كه له‌وه‌دا نییه، خوێندنه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاشتی په‌یوه‌ست ده‌بێته‌وه به: رۆمانی مێژوویی چییه؟ بۆ نووسینی رۆمانێكی مێژوویی ده‌بێ چۆن كاری بۆ بكه‌ین؟ چۆن ده‌توانین واقیعی رۆمانی له واقیعی واقیع جیا بكه‌ینه‌وه؟ چۆن ده‌توانین ئه‌و سنووره بكێشین؟ بۆ بنیاتنانی كاره‌كته‌ر و چنینی رووداوه‌كان پێویست ده‌كات چ گۆڕانكارییه‌ك بكرێت؟ چۆن هاوسه‌نگی نێوان وه‌سف و دایه‌لۆگ راده‌گیرێ؟ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێكی وا له ژیاندا جارێك ده‌كرێت، كه مرۆڤ وا لێده‌كات به‌ر له‌وه‌ی بمرێت پێویست بكات بیخوێنێته‌وه.
كاتێك تۆڵستۆی كاره‌كته‌رێك دروست ده‌كات، ته‌نیا بیر له حاڵ و باریان له نێو رۆمان‌دا ناكاته‌وه، بگره له له‌دایكبوونه‌وه هه‌موو ئه‌و شتانه‌یش كه له رۆمانه‌كه‌دا باسیان لێوه ناكرێت، ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی سه‌رنج و بایه‌خپێدانییه‌وه. له‌و ده‌ورانه‌ی تێیدا ژیا و گله‌یی لێ هه‌بوو له ئه‌ده‌بیاتی روسیادا پێویست بوو ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ی ده‌رده‌كه‌وت به ناچاری باسی بكرێت. له‌م باره‌شدا به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌نگی نووسه‌ر ده‌هاته ناوه‌وه و كاره‌كته‌ره‌كه‌ی له چه‌ند رسته‌یه‌كدا كورت ده‌كرده‌وه، یان راستتر بڵێم له زه‌ینی خوێنه‌ردا ده‌یكرده كۆد. ئێوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هێشتا له‌و كۆدانه ده‌رچووبن، به‌ر له‌وه‌ی به‌ته‌واوی له رۆڵی كاره‌كته‌ره‌كه حاڵی بووبووبن رووداوه‌كان ده‌خوێننه‌وه. به‌ڵام له‌و كاته‌دا ده‌قێكی ئه‌ده‌بیتان نه‌خوێندووه‌ته‌وه. تۆڵستۆی بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر زیاتر له ئه‌ده‌بیات نزیك بخاته‌وه كاره‌كته‌ره‌كه‌ی هه‌م پابه‌ند ده‌كات به نه‌ریتی ئه‌ده‌بیاتی روسی، واته بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی روسی ده‌رنه‌كرێت به‌چه‌ند رسته‌یه‌ك كاره‌كته‌ره‌كه‌ی ده‌ناسێنێت، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی گشتی نادات به‌ده‌سته‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كاره‌كته‌ره‌كه چی ده‌كات.
ئێردینچ ئاككۆیونڵو
له توركییه‌وه: فه‌رهاد چۆمانی
2022-04-21
سەرچاوە: knwe