ئەمشەو، شەوی گاسوورە

لە گوندێکی کوێستانی ئەم سەرەوەدا، پیرەمێرێکی کەژناسی حیسابگر هەبوو، ئێوارەیەک هەر دەهات و دەچوو، یەکێک لە نەوەکانی لێی پرسی: باپیرە بۆ دانانیشی قسەی خۆشمان بۆ بکەی؟.
باپیرە: ڕۆڵە، ئەم شەو شەوی گا سوورە، بڕۆن بیهێنن، بیکوژنەوە، هەتا بەیانی نووستن بۆ پیاوەکان نیە، شەوی بەفر ماڵین و گۆشت خواردنە، بە نۆرە بەفر ماڵ بگرنە دەست، سەر بانەکان پاک بکەنەوە، کاتی پشوودان بەردەوام گۆشت بخۆن.   

شەوی کرد و بەفرکرد، کەلێنی نەدا، کە بەفر لێی کردەوە، هاتنە دەرەوە، خەڵکی ئاوایی هەموو بەژێر بەفر کەوت بوون. لەو ڕۆژەوە بووە بە پەند، شەوێکی سەختی چلەی زەنەکە بەفرێ هەیە پێی دەڵێن
«شەوی گاسوور».

*ئەم پەندە کەسێکی خاوەن ئەزموون دەیڵێت، بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ بارێکی سەخت.