بۆ ساڵی دووهه‌م له‌سه‌ر یه‌ك، ئۆفیسی سلێمانی شاری ئه‌ده‌بی یونسكۆ، له پارێزگای سلێمانی، له‌رێی كتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانییه‌وه به كتێبێكی وه‌رگێڕدراو بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی، به‌شداریی فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بی دبلن ده‌كات له ئایرله‌ندا.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا ساڵانه باشترین رۆمانی ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت و بڕیاره ئه‌مساڵ له كۆتایی مانگی پێنج‌دا براوه‌ی باشترین رۆمان رابگه‌یه‌نرێت.
پاش پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان به زمانی ئینگلیزی و ناردنیان بۆ لیژنه‌ی دادوه‌ری فێستیڤاڵ به ره‌سمی شاری سلێمانی چووه كێبڕكێكه‌وه كه 91 كتێبخانه له 40 وڵاته‌وه به 79 رۆمان به‌شدارییان تێدا كردووه و 30 رۆمانی وه‌ڕگێڕدراو و رۆمانه‌كه‌ی كتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانیش نۆمینیشن كراوه‌و له ریزبه‌ندیی پێشبڕكێكه‌دایه.
شایه‌نی باسه كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی ئه‌مساڵ به رۆمانی (برید اللیل)ی خانمه نوسه‌ری لوبنانی ھدی بركات به‌شداریی پێشبڕكێكه‌ی كردووه.
سەرچاوە: pukmedia