له‌دوای 30 ساڵ له دروستكردنی په‌یكه‌ری چنار و هێمن له‌قه‌زای سه‌یدسادق نوێ كرایه‌وه.
زاهیر سدیق سه‌رپه‌رشتیاری گروپی په‌یكه‌ر سازانی كوردستان به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند؛ له‌دوای كۆنبوونی په‌یكه‌ری چنار و هێمن له‌قه‌زای سه‌ید سادق، ئه‌مڕۆ هه‌ستاین به نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یكه‌ره، وتیشی: پێشتر جارێك نوێكرابویهوه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی هونه‌ری نه‌بوو ، ئه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری جوان نوێمانكردهوه.
راشیگه‌یاند؛ ئه‌م په‌یكه‌ره له دژوارترین ڕۆژگاری كوردستان له‌سه‌ر ئه‌رك و خه‌رجی خۆمان دروستمانكرد، ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌ركی هاووڵاتییه‌ك نوێی ده‌كه‌ینه‌وه .
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هیواخوازین ئه‌م كاره بكرێته برۆنز، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوو كاره‌ساتی ڕه‌قبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو په‌پوله‌یه له‌یاد نه‌كه‌ن.
چنار و هێمن ئه‌و خوشك و برا خوێندكاره بوون كه ساڵی 1992 له قه‌زای سه‌یدسادق به‌هۆی به‌فر و سه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستدا، ئێستا له ده‌روازه‌ی قه‌زای سه‌یدسادق په‌یكه‌رێك بۆ ئه‌و دوو منداڵه دروستكراوه ، وه‌ك ره‌مزێك بۆ قه‌زاكه ساڵانه‌ش له قه‌زای سه‌یدسادق مه‌راسیم بۆ ئه‌و دوو خوێندكاره ده‌كرێته‌وه ،و خه‌ڵكی قه‌زاكه به حه‌سره‌ته‌وه یادی ئه‌و كاره‌ساته جه‌رگبڕه ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك رێزێك له رۆحی ئه‌و دوو منداڵه‌ش، له قه‌زای سه‌یدسادق خوێندنگه‌یه‌ك به ناوی چنار و باخچه‌یه‌كی ساوایان به ناوی هێمن كراونه‌ته‌وه.
سەرچاوە: PUKmedia