کۆچی دوایی سەرنووسەری ئاڵا

باست شێخ‌ئەحمەدی، سەرنووسەری دووحەوتەنامەی "ئاڵا"، شەوی ڕابردوو لە شاری سنە،  بە هۆی وستانی دڵەوە گیانی لە‌دەست‌ دا. ناوبراو یەکێک لە چالاکە مەدەنییەکانی شاری سنە بوو کە وێڕای دەرکردنی دوو حەوتەنامەی ئاڵا، لە ساڵانی پێشوودا چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی جێ‌سەرنجی لە دەفتەری ئەو بڵاڤگەیە بەڕێوە برد.