سهلام ناوخۆش له ساڵی 1966 له دایكبووه، خوێندنی سهرهتایی له قوتابخانهی مهولهوی و دواناوهندیشی له ئامادهیی ههڵمهتی كوڕان له ههولێر تهواو كردووه.
ناوخۆش له ساڵی 1990 بهكالۆریسی له كۆلێژی ئاداب بهشی ئینگلیزی بهدهستهێناوه، له ساڵی 1996 ماستهری لهو بواره تهواوكردووه، تا ساڵی 2000-2001 دكتۆرای له فهلسهفهی ئهدهب وهرگرتووه، خاوهنی دهیان كتێبی وهرگێڕان و زمانزانێكی دیاریش بوو.
ناوبراو ماوهی چهند ههفتهیهكه تووشی پهتای كۆرۆنا ببوو، 23ێ كانوونی یهكهم / دیسێمبهر، بههۆی كاریگهرییهكانی ئهو پهتایه كۆچی دوایی كرد.
دكتۆر سهلام ناوخۆش ئهم بهرههمانهی بهچاپ گهیاندوون:
کتێبەکانی لە بواری فەرهەنگدا:
1-فەرهەنگی ئۆکسفۆرد. ئینگلیزی-کوردی.
2-فەرهەنگی ئۆکسفۆردی نوێ سۆرانی-بادینی-ئینگلیزی.
3-فەرهەنگی سیدرا. کوردی-عەرەبی-ئینگلیزی.
4-فەرهەنگی هیوا. ئینگلیزی-کوردی.
5-فەرهەنگی هەراشان. "بە هاوبەش"
6-فەرهەنگی زاراوەی لەشکری " بە هاوبەش"
7-فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی " بە هاوبەش"
8-فەرهەنگی زمانەوانی ناوخۆش.
9-فەرهەنگی یاسایی ئۆکسفۆرد.
10-فەرهەنگی کارگێڕی " بە هاوبەش"
کتێبەکانی لە بواری زمانناسیدا:
1-زمانناسی و هەندێ دەربارەی زمانناسی کوردی.
2-پوختەیەك دەربارەی زمانناسی.
3-ئایین و زمانناسی
4-واتاسازی بە هاوبەشی لەگەڵ م.نەریمان.
5-سیاسەتی زمان و زمانی سیاسەت.
6-سارا، بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی.
7-سێ بەرگی هەزار لاپەڕەیی بە ناوی ( زمانەوانی ) بە هاوبەشی لەگەڵ د.نەریمان خۆشناو.
8-کۆ بەرهەمی زمانەوانی چوار بەرگە زیاد لە هەزار لاپەڕەیە.
9-خوێندنەوەی پڕاگماتیکی قورئان.
10-زمانی قورئان.
11-زمانەوانی لە پانینەوە بۆ چۆمسکی بە ئینگلیزی و کوردی.
کتێبە وەرگێڕدراوەکانی:
1-قورئان و زانستی نوێ لە ئینگلیزییەوە.
2-کورد و کوردستان لە نێوان بەرداشی داگیرکاران.
3-کرۆنۆلۆژیای مەسەلەی ویلایەتی موسڵ لە ئینگلیزییەوە.
4-یاسا بنەڕەتییەکان لە ئینگلیزییەوە.
5-نۆ چیرۆك لەبارەی خەڵکەوە.
6-دەقەکانی سیڤەر لە ئینگلیزییەوە.
7-یاسا بنەڕەتییەکانی رستەی کوردی،.ماستەرنامەکەی پڕۆفیسۆر وریا عومەر ئەمین.
8-ئایا عائیشە بوکێکی ٦ ساڵان بوو؟
9-نەخشە ڕێگا لە کوردییەوە بۆ ئینگلیزی.
10-کورد لە سایەی دوو حوکمڕانی زەردەشتی.
کتێبی نوسراو لەبواری مێژووی سیاسی:
1-کوردستان چۆن داگیرکراو دابەشکرا.
2-هۆکارەکانی لکاندنی ویلایەتی موسڵ.
3-سێکوچکەی هەرەس.
4-مافی مێژووی غهیرە کورد بەسەر کوردەوە.
5-ململانێی ئینگلیز و تورك
6-شێخ مەحمود و سێ ئەفسەرەکەی داگیرکەران.
7-ئایین و ناسیۆنالیزم.
8-پڕۆسەی داگیرکردن و دابەشکردنی کورد.
9-فەشەلی عەلمانییەکان و غیابی ئیسلامییەکان.
10زەردەشتیەتی نوێ.
11-کودرۆلۆجی هاوبەش.
12-کوشتاری کورد یا ئەرمەن؟
13-مێژووەك لە پەرتەوازەیی.
14-دوالیزمی نەتەوەیی.
15-ئافرەت و کولتور.
16-کوردستانی ساسانی
کتێبە ئیسلامییەکانی:
1.سەربردەی پێغەمبەرەکان.
2.قورئان و سیکۆلەری کورد.
3.قورئان: کۆتایی مێژوو.
4.خوێندنەوەی پڕاگماتیکی قورئان.
5.زمانی قورئان.
6.خوداو سیستمی ستەمکاری مرۆڤ.
7.رۆژئاوانناسی.
8.رەهەندی ئایین لە دەستور.
9.کۆمەڵگەی کراوەی پێغەمبەر.
10.. ئیسلام یان توراس
کتێبە ئەدەبیەکانی:
1-رەخنەو ڕۆمان و ڕۆژنامەگەری ئیسلامی.
2-موحەممەد پێغەمبەر لە شعری کلاسیکی کوردی.
3-شیعری هاوچەرخی کوردی.
4-ناسیۆنالیزمی ناوەکی و دەرەکی لە شیعری کوردیدا.
سەرچاوە: kurdistan24