نامەی بیرتراند ڕاسێل فەیلەسووفی بەناوبانگ بۆ دوکتۆر جەماڵ نەبەز

لە بیرتراند ڕاسێلەوە بۆ بەڕێز جەماڵ نەبەز
5
ی ژوولای 1963

بەڕێز جەماڵ نەبەز

زۆر سپاس بۆ نامەکەت لە ۲۵ی ژووئەن. من زۆر نیگەرانم لەو هەڵسووکەوتە دڕندە و بێ بەزییانەی حکومەتی عێراق لەبەرامبەر بە گەلەکەت و هەموو ئەوانەی کە ڕق یان لێیانە. و ئاگاداری ئەو هەموو ڕەنج و نەهامەتییە ڕۆحپرووکێنەرانە هەم کە خەڵکی کورد لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە ئێوە ئاماژەی پێ دەکەن، بینیویانە، کردوویانە.
بێگومان هەموو هەوڵی خۆم ئەدەم بۆ ئەوەی ئەو دڕندەیی و توندووتیژییەی بەرامبەر گەلەکەت کردوویانە، لە بەر سەرنج و ئاگاداری هەمووی ئەوانەی کە خوازیار و تامەزرۆی بیستنن دابنێم و سپاسبژێریت دەبم گەر هەر زانیارییەکتان لەمەڕ شەڕی هەنووکەی کوردستان پێدەگات، بۆم بینێرن.

هیوادارم لە داهاتوویەکی نزیکدا نوێنەرانێک بۆ عێراق بنێرم بۆ لێکۆڵینەوەی ڕاستەوخۆی بارودۆخی ئەو وڵاتە.

لەگەڵ ڕێز و حورمەت

بیرتراند ڕاسێل

*نامەی بیرتراند ڕاسێل فەیلەسووفی بەناوبانگ بۆ دوکتۆر جەماڵ نەبەز لە وەڵامی نامەی ئەودا بۆ پشتگیری لە مەسەلەی کورد… ئەوەی سەرەوە وەرگێڕانەکەیەتی کە بەڕێز سەحەر ساڵحیان زەحمەتی کێشا وەریگێڕاوە. زۆر گرینگە جەماڵ نەبەز لە ساڵی 1963دا چ تێکۆشان و تەقەلایەکی بووە بۆ ئەوەی پرسی کورد لە ئاستی جیھاندا بگەیەنێت بە گوێی کەسە ناودارەکان… (سەرچاوەی ئەو نامەیە: کتێبی کاژیکنامە لاپەرەی 132).

 

سەرچاوە: kurdishbookhouse