" هەمو ڕێگەکان دەچنەوە سەر بانە "

لە کوردستانیش زۆر لە مێژە وتراوە: " هەمو ڕێگەکان دەچنەوە سەر بانە "

لە پێش دەستپێکردنی شەڕی غەزە لە زۆرێک لە میدیا جیهانیەکاندا و بە تایبەتیش تورکی و عەرەبی و فارسیەکان لە بارەی ڕێگەی ئاوریشمی تازەی چین و پڕۆژە ڕکابەرەکەی هیندستان و ڕۆژئاواییەکانەوە لێدوان و شرۆڤە دەکرا بۆ ئەو قۆناغانەی تا ئێستا پڕۆژە چینیەکە بڕیویەتی و ئەو بەربەستانەش کە دێتە ڕێگەی لە حاڵەتێکدا هیندستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداودا سەرکەوتوبون لە گۆڕینی ڕێرەوی پڕۆژەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا! کاتێکیش شەڕي غەزە هەڵگیرسا هەمان ئەو ڕاگەیاندنانە یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم شەڕەیان دەبەستەوە بە جێبەجێ کردنی ئەم پڕۆژانە و دەوترا گوایە ئیسرائیل بۆیە ئاوا پێداگری دەکات لە گۆڕینی دیموگرافی و تێکدانی دار و بەرد و هەمو جێگەیەک کە دێتە ڕێگەیان لە غەزەدا چونکە ئەم کارە ئاسانکاری دەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە .. دیارە ئەم باسە دوور و درێژە و زۆر لایەنی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و جوگرافی دەگرێتەوە تا بتوانرێت خوێندنەوەی بۆ بکرێت ( هەرچەندە هەندێکیشیان ڕەنگە ناڕاستی تێدا بێت بە دەستی میدیا جیهانیەکان وەک بەشێک لە شەڕی میدیایی زانیاری ناڕاستی لەبارەوە دەڵێن) .. لەم پۆستەشدا کە هاوپێچ کراوە لێرەدا و بە زمانی ئینگلیزیە باس لەوە دەکات کە تورکیا بۆیە ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشی تازە بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان چونکە ئەوانیش دەیانەوێت ڕێگەکانی سەر سنوری کوردستان تەخت و خۆش کەن بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم پڕۆژەیە ( جا ئەگەر سەرچاوەکەی لە چینەوە بێت یان هیندستان) تکایە بڕوانە بەشی خوارەوەی ئەم پۆستە تاوەکو بە درێژی دەربارەی ئەم باسە بخوێنیتەوە کە لە ڕابردودا لەم بارەیەوە بڵاومان کردۆتەوە ... بەڵام هەروەک لە کۆنەوە لە نێو کورداندا بەناوبانگە ، گەر داگیرکاران دەیانەوێت بە ناو خاکی کوردستاندا ڕێگە ئابوری و سەرمایەگوزاریەکانی خۆیان ڕاکێشن بە دڵنیاییەوە ئەمە هەر وا ئاسان بۆیان ناچێتە سەر و دەشێ کوردانیش ئەو ووتە بە نرخە بە بیری هەمواندا بێننەوە کە لە سەردەمی بازرگانی ڕێگەی ئاوریشمدا لە نێو بازرگانانی کوردا وتراوە و لەو کاتەوە کوردان وەک ووتەیەکی بە نرخ نەوە لە دوای نەوە دەیڵێنەوە کە دەڵێ: : هەمو ڕێگەکان دەچنەوە سەر بانە " بەڵێ کوردیش مافی هەیە لە بری ڕێگەی گەشە و پڕۆژی چینی و تورکی و فارسی و هیندی و ئەوروپی بازرگانی لە نێو شارە گەورەکانی کوردستاندا پەرەی پێ بدرێ و نەهێڵن وەکو غەزە شار و شارۆچکەکانمان بە بیانوی بازرگانی وێران کەن و خەڵکەکەی ڕاگوێزن ... نەهێڵن وەک پڕۆژەی کەنار ئاویەکانی بەلوجستان کوردستانیش بفرۆشن بە کۆمپانیا دەرەکیەکان. ******************************* پەیوەندیدار بەم باسە کە پێشتر باسمان لێوە کردوە: (١) ڕێگەی گەشە، کوردی لێ بێ بەشە ... بەشی یەکەم گەر بە ووردی لێی بڕوانی "ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیجی "ی عێراق کە گوایە ساڵی داهاتو دەست بە جێ بەجێ کردنی دەکرێت زۆر دڵخوازانەیە، بەڵام ژینگەیەکی ناجێگیری سیاسی و ئەمنی لەگەڵ گەندەڵی بەربڵاودا، مەترسی لاوازکردنی ئەم پڕۆژە و ژێرخانە ملیار دۆلاریەی هەیە.... لەم دوو سەرچاوەیەدا وا باس دەکرێ کە ئێراق لە هەوڵی بەدەست هێنانی بودجەیەکی زەبەلاحی ١٧ بلیۆن دۆلاریە بۆ پێکەوە بەستنەوەی زۆربەی شارەکانی ئێراق لەگەڵ ( مینا - بەندەری) فاو لە خوارووی ئێراق و خاڵی سنوری ڕەبیعە (یان نزیک فیشخاپور) لە نزیک سنورەکانی باشور و ڕۆژئاوای کوردستان.... لە ڕاپۆرتێکدا لە بڵاوکراوەی عەرەبی نوێ دا بڵاوکراوەتەوە دەوترێت: " گەندەڵی گەورەترین کێشەی بەردەم پرۆژەکەیە و عێراق یەکێکە لە گەندەڵترین وڵاتەکانی جیهان. عێراق لە ساڵی 2022 لە کۆی 180 وڵات لە پلەی 157ی جیهاندا بووە لە پێڕستی تێڕوانینی گەندەڵی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیدا. تا ئێستا نازانرێت کام کۆمپانیا بەشدار دەبن لە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژە گەورەیەدا. کێشەی گەندەڵی کێشەیەکی گەورەیە بۆ کۆمپانیا جیهانیەکان و ڕەنگە بە ئاسانی نەچنە ژێر باری ڕازی بون بە بەشداری کردن لەم پڕۆژەیەدا.. دیارە ئەم پڕۆژەیە بەو ناونیشانە گەورەیەوە زۆر سەرنج ڕاکێش دیارە، بەڵام کێشەی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە تێچوونی ۱۷ ملیار دۆلارە، کێ ئەم بڕە پارەیە بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە دابین دەکات؟ هێشتا ڕوون نییە کە ئایا عێراق پارەی پێویستی بۆ تەرخان کردووە یان نا، یان چ کۆمپانیایەک بەشداری لە جێبەجێکردنیدا دەکات؟ ئایا حکومەتە داردەستەکەی ئێران و سوپای حەشدی شەعبی کە بەشی شێریان لە حکومەتەکەدا هەیە چی ڕۆڵێکیان دەبێ لە جێ بەجێکردنیدا و چەندیان پشک بەر دەکەوێ؟ ئایا ئەو ناوچە و شارو و ڕێگە و دەرچانەی لەم پڕۆژەیەدا بەر جادە و هەڵکۆڵین و تێکدان دەکەون چۆن ڕازی دەکرێن و کێ قەرەبویان دەکاتەوە و کێ دڵنیایی دەداتە دانیشتوانی ئەو ناوچانەی کە ئەم پڕۆژەیەی تێدا جێ بەجێ دەکرێ کە مافیان پارێزراو دەبێت؟ بەڵام پرسیاری هەرە گرنگیش ئەویە کە وەک دەردەکەوێت پڕۆژەکە بە هێڵەکانی قیتار و ڕێگەی ئۆتۆبانی خێرای نێودەوڵەتی و ڕێچکە ڕێی تایبەت بە بارهەڵگر و کارگۆ نێودەوڵەتیەکان لەخۆ دەگرێ و بە نزیکی بە سنورەکانی باشوری کوردستان و بە دیاریکراویش بە ناوچە و شار و شارۆچکە دابڕێنراو و داگیرکراوەکانی باشوری کوردستاندا تێ دەپەڕێ و بەڵام تا ئێستا نازانرێ ڕۆڵی کوردستان و ئەو ناوچانە چیە لەم پڕۆژەیەدا؟ ئایا لە سنوری باشورەوە کە دەچێتە سنوری ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێشەوە بۆ ناو باکور و ئینجا تورکیا کێ سەرپەرشتی پڕۆژەکە و جێبەجێکردن و دابین کردنی پێداویستیەکانی دەکات؟ ئایا ئەمەش ڕێگەیکی ترە بۆ لە قاڵبدانی ڕۆڵی کوردان و لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە زەبری گەورەتر لە بوارەکانی ئابوری و هێنان و ئاوردەی دەروازە سنوریەکانی ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان نادرێت؟ کێ لە کوردستاندا بە هەردوو بەشەکەیەوە لایەکی لەم پرس و مەسەلانە کردۆتەوە و ئایا چەندە واقعی و ڕاستە کە دەگوترێت گوایە پڕۆژەکە ساڵی داهاتو لە بەندەری فاوەوە دەست پێدەکات؟ دەوترێت ئەم پڕۆژەیە ( فیزبڵ - بە ئینگلیزی ) واتە شیانی جێبەجێکردن نیە و دوورە لەو واقعی گەندەڵی و ناجێگیری سیاسیەی کە ئێراقی پێدا تێدەپەڕێ بەڵام لە حاڵەتی جێبەجێکردنیدا دەبێت کورد لە هەمو کەس زیاتر قسەی تێدا بکات و ڕۆڵی گرنگی تێدا هەبێت لە کاتێکدا بەشی باکوری پڕۆژەکە کاریگەری لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئاسایش و دیمۆگرافی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و دۆزینەوەی هەلی کاردا هەیە نەک تەنها لە باشور بەڵکو لە ڕۆژئاوای کوردستانیش .. ئایا وەک چۆن کورد بێ بەش دەکرێت لە سود وەرگرتن لە نەوتی خۆیی و دەوترێت دەبێ ئێراق سەرپەرشتی نەوتی باشور بکات و ڕەنگە لە داهاتودا هەمان بیانو بە ڕۆژئاوای کوردستانیش بگرن و هەتا کۆماری پەت و سێدارە حکومەتە داردەستەکانی دیمەشق و بەغدا بەڕێوەببات لەوانەیە لە ڕۆژئاواش ڕێگە لەو هەوڵانە بگرن کە نەوت لە دەستی کورد خۆیدا بێت.. ئەی ئەم پڕۆژەیە چۆن دەبێت بیری لێ بکرێتەوە و پلان و بەرنامەی بۆ دابنرێت بە بێ پرس کردن بە کورد کە خاڵی سەەکی تێپەڕبون و بەیەکگەیشتنی ڕێگاکەیە لە نێوان تورکیا و ئێراقدا؟ (٢) ڕێگەی گەشە، کوردی لێ بێ بەشە - بەشی دووەم لە پۆستێکی پێشودا بەم ناونیشانە باسمان کرد لە پڕۆژەی " ڕێگەی ئاوریشمی " چین کە بە نیازە وەکو ڕێگە مێژووییە بازرگانیەکەی زەمانی زوو سەر لەنوێ ڕێرەوێکی بازرگانی و ئابوری بنیات بنێت هەر لە وڵاتی چینەوە تاوەکو کەنارە ئاوی و وشکانیەکانی ئەوروپا .. لە میدیاکاندا زۆر باسی ئەم پڕۆژەیە کراوە و هەر وڵاتە و لە گۆشەی قازانج و بەرژەوەندی و کاریگەری ئەو ڕێرەوە لەسەر وڵات و دنیشتوانەکەی هەوڵی خۆی دەدات کە زۆرترین دەرفەت و ئاسانکاری بۆ خۆی جێبکاتەوە لەو پڕۆژەیەدا .. تکایە بڕوانە ئەو بەشەی پێشو لە ڕێگەی ئەو سەرەداوەی کە لە بەشی سەرنجەکاندا دانراوە ،، وەک دەزانرێت ئێراقیش دڵی خۆیان پێ خۆش کردوە کە گوایە ڕێرەوەکە لە ناوچەی کەنداوی ئارەبی/فارسیەوە ( لە ڕێگەی بەندەری فاو ) ەوە بەناو خاکی ئێراقدا تێپەڕدەبێت و لەوێوە دەڕوات بەرەو سوریا و تورکیا .. لەم بەشەدا دێینە سەر یەکێک لە گیر و گرفتەکانی ئەم پڕۆژەیە کە ئێستا هاتۆتە بەردەم جێبەجێ کردنی ئەم پڕۆژەیە لە لایەن وڵاتی چینەوە ئەویش ئەو ڕکابەریە ناوچەیی و جیهانیە کە دژ بە پڕۆژەکە لە پەرەسەندندایە .. وەکو لە ڕاگەیاندنە جیهانیەکاندا باسی لێوە دەکرێت لە ئێستادا هیندستان وەک جێگرەوە و ئاستەنگیەک بۆ ئەم هەوڵەی وڵاتی چین باس لە ڕێگە و ڕێرەوێکی جیاواز دەکات کە لە هیندستانەوە بەرەو کەنداو و لەوێشەوە بەناو وڵاتەکانی وەک ئیمارات و سەعودیە و ئەردەن و لوبنان و چەندینی تردا دەچێتە ناو دەریای ناوەڕاستەوە .. لێرەدا وەک گرنگی و ڕۆڵی ئەم دوو ڕێرەوە بۆ کوردستانی گەورە و ئەگەرەکانی سود وە یان زیانی هەر یەک لەم پڕۆژانە لە حاڵەتی بەدیهاتن و جێبەجێکردنیدا چەند خاڵێک دەخەینە ڕوو کە دەکرێ ئێستە و داهاتو ببێتە مایەی لێکۆڵینەوە و لێ ووردبونەوەی هەر کەسێک کە شارەزایی و زانیاری لەو بارەیەوە هەیە .. یەکێک لەو خاڵانەش لە ئێستادا ڕەنگە پەیوەندی بەم هێز کۆکردنەوەیەی وڵاتانی ناوچەکەوە هەبێت کە دەبینین هەم دەوڵەتانی ناوچە و وڵاتە زلهێزەکانیش هێزێکی بێشوماریان هێناوەتە سەر سنورەکانی یەکتری و نازانرێ کە ئاخۆ هیچ پەیوەندیەک هەیە لە نێوان ڕێکەوتنی ئەم وڵاتانە لەسەر بڕیاری یەکلاکەرەوەی کە کام لەم پڕۆژانە سەردەگرن و دەکەونە بواری جێ بەجێ کردنەوە لەگەڵ کۆکردنەوە و بەسەربازی کردنی ناوچەکەدا؟ .. وەک وتمان زانیاری بە لێشاو لەم بارەیەوە لە لایەن کۆڵێک لە ڕاگەیاندنی جیهانیەوە بڵاو دەکرێتەوە و گەر کەسێک لە نزیکەوە ئاگاداری کارە نهێنی و فەرمیەکانی ئەم پڕۆژانە نەبێت لە ئێستادا زۆر زەحمەتە بتوانیت ڕاستی هەوڵەکان بدۆزیتەوە و بزانیت کامە وڵات لە پڕۆژەکەدا پشکی هەیە و ڕێرەوەکە لە کوێوە دەست پێدەکات و لە کوێ کۆتایی دێت؟ بەڵام ئەوەندەی پەیوەندی بە کوردستانەوە هەیە و ڕەنگە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕێی تێ بچێت کە پەیوەندیەک هەبێت لە نێوان جێ بەجێ کردنی ئەم پڕۆژانە و بە سەربازی کردنی ناوچەکەدا ( هۆکاری ئەم بۆچونەش ئەوەیە کە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوا زەبەلاح لە ناوچەیەکی پڕ شەڕی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە قەت جێگیری و ئارامی بە خۆیەوە نابینێت ڕەنگە پێویستی بە ئامادەبونی سەربازی هەبێت تاوەکو بتوانرێت چاودێری پڕۆژەیەکی وەها بکرێت!) ئەمە تا چەند ڕاستە؟ دیار نیە، بەڵام کاتێک لە هەردوو ڕێرەوەکە دەڕوانی ( تکایە سەیری نەخشەکان بکە ) دەبینی کوردستان چ لە ڕێگەی گەشەی چینیدا وە یان لە ڕێرەوە هیندیەکەدا پێدەچێت کرابێتە دەرەوەی ڕێرەوەکە و لەوە ناچێت هیچ کام لە ڕێرەوەکان بە کوردستاندا تێپەڕن .. بە تایبەتی لە هیندستانیەکەدا ( ئەگەرچی ئەم پڕۆژەیە لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە پشتگیری لێ دەکرێت دژ بە چینیەکان ، ئەوەندەی کە لە ڕاگەیاندنەکانەوە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.. لێرەدا شایانی سەرنجە کە لە هەندیک ڕاگەیاندنەوە وا نیشان دەدرێت کە ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی زیاتر سود لە ڕێرەوە جینیەکە دەکات کە ئەگەر هەیە هەم لە ڕێگەی ئاوی و لە ڕێگەی وشکانیشەوە بە خاکیدا تێپەڕێت؟! بەڵام بە هەمان شێوەش جێگەی لێ ووردبونەوە و تێڕامانە کە ئاخۆ تۆ بڵێی رێرەوە وشکانیەکەی کە لە نەخشەکەدا نیشان دراوە و دەجێتە باکوری ئێران ئایا بە دوای ئەوێ دەچێتە کوێ و جێگە و ڕێگەی کوردستان بە هەرسێ بەشی ڕۆژهەڵات و باشور و ڕۆژئاوا چی دەبێت لە وەها ئەگەردا؟ وەک وترا ئەم باسە زۆر هەڵدەگرێ و داتا و زانیاری پێویستە تا بتوانیت باس لە کاریگەری ئەم پڕۆژە ئابوریانە و ڕۆڵیان لەسەر بارودۆخی کوردستان بکەیت ، هەروەک لە بەشی پێشودا ئەمجارەش دووبارە بەم چەند پرسیارانە کۆتایی بەم باسە دێنین: لە حاڵەتی بە ڕاست دەرچونی پڕۆژە چینیەکە و هەڵبژاردنی ئێراق بۆ تێپەڕبونی ڕێرەوەکە ئایا حکومەتە داردەستەکەی ئێران لە بەغدا و سوپای حەشدی شەعبی کە بەشی شێریان لە حکومەتەکەدا هەیە چی ڕۆڵێکیان دەبێ لە جێ بەجێکردنیدا و چەندیان پشک بەر دەکەوێ؟ ئایا ئەو ناوچە و شارو و ڕێگە و دەرچانەی لەم پڕۆژەیەدا بەر جادە و هەڵکۆڵین و تێکدان دەکەون چۆن ڕازی دەکرێن و کێ قەرەبویان دەکاتەوە و کێ دڵنیایی دەداتە دانیشتوانی ئەو ناوچانەی کە ئەم پڕۆژەیەی تێدا جێ بەجێ دەکرێ کە مافیان پارێزراو دەبێت؟ بەڵام پرسیاری هەرە گرنگیش ئەوەیە کە وەک دەردەکەوێت پڕۆژەکە بە هێڵەکانی قیتار و ڕێگەی ئۆتۆبانی خێرای نێودەوڵەتی و ڕێچکە ڕێی تایبەت بە بارهەڵگر و کارگۆ نێودەوڵەتیەکان لەخۆ دەگرێ و بە نزیکی بە سنورەکانی باشوری کوردستان و بە دیاریکراویش بە ناوچە و شار و شارۆچکە دابڕێنراو و داگیرکراوەکانی باشوری کوردستاندا تێ دەپەڕێ و بەڵام تا ئێستا نازانرێ ڕۆڵی کوردستان و ئەو ناوچانە چیە لەم پڕۆژەیەدا؟ ئایا لە سنوری باشورەوە کە دەچێتە سنوری ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێشەوە بۆ ناو باکور و ئینجا تورکیا کێ سەرپەرشتی پڕۆژەکە و جێبەجێکردن و دابین کردنی پێداویستیەکانی دەکات؟ ئایا ئەمەش ڕێگەیکی ترە بۆ لە قاڵبدانی ڕۆڵی کوردان و لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە زەبری گەورەتر لە بوارەکانی ئابوری و هێنان و ئاوردەی دەروازە سنوریەکانی ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان نادرێت؟ کێ لە کوردستاندا بە هەردوو بەشەکەیەوە لایەکی لەم پرس و مەسەلانە کردۆتەوە و ئایا چەندە واقعی و ڕاستە کە دەگوترێت گوایە پڕۆژەکە ساڵی داهاتو لە بەندەری فاوەوە دەست پێدەکات؟ دەوترێت ئەم پڕۆژەیە ( فیزبڵ - بە ئینگلیزی ) واتە شیانی جێبەجێکردن نیە و دوورە لەو واقعی گەندەڵی و ناجێگیری سیاسیەی کە ئێراقی پێدا تێدەپەڕێ بەڵام لە حاڵەتی جێبەجێکردنیدا دەبێت کورد لە هەمو کەس زیاتر قسەی تێدا بکات و ڕۆڵی گرنگی تێدا هەبێت لە کاتێکدا بەشی باکوری پڕۆژەکە کاریگەری لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئاسایش و دیمۆگرافی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و دۆزینەوەی هەلی کاردا هەیە نەک تەنها لە باشور بەڵکو لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستانیش .. ئایا وەک چۆن کورد بێ بەش دەکرێت لە سود وەرگرتن لە نەوتی خۆیی و دەوترێت دەبێ ئێراق سەرپەرشتی نەوتی باشور بکات و ڕەنگە لە داهاتودا هەمان بیانو بە ڕۆژئاوای کوردستانیش بگرن و هەتا کۆماری پەت و سێدارە حکومەتە داردەستەکانی دیمەشق و بەغدا بەڕێوەببات لەوانەیە لە ڕۆژئاواش ڕێگە لەو هەوڵانە بگرن کە نەوت لە دەستی کورد خۆیدا بێت.. ئەی ئەم پڕۆژەیە چۆن دەبێت بیری لێ بکرێتەوە و پلان و بەرنامەی بۆ دابنرێت بە بێ پرس کردن بە کورد کە خاڵی سەەکی تێپەڕبون و بەیەکگەیشتنی ڕێگاکەیە لە نێوان تورکیا و سوریا و ئێراقدا؟ ئەمە ئەگەر باس لە پڕۆژە چینیەکە بکەین .. ئەگەرچی ڕێرەوە هیندستانیەکە پێناچێت بە سوریا و ئێراقدا بڕوات ... بەڵام ئایا هیچ کاریگەریەکی دەبێت لەسەر کوردستان ئەگەر بو بە ڕاست و جێبەجێ کرا؟ ئەمەی باس کرا تەنها لە میدیا جیاوازەکانی جیهانەوە وەرگیراوە و زانیاری زۆر وورد لەبەردەست نیە تاوەکو ووردەکاری زیاتر لەم بارەیەوە بوترێت هەرچەند ئەوەندەی پەیوەندی بە کوردستانەوە هەبێت لێرە و لەوێ لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەی جۆربەجۆری بۆ کراوە و وا باشترە بە دوای زۆرترین سەرچاوە بگەڕێین گەر بمانەوێت باشتر لێی تێبگەین ، ئەو بۆچونەی کە هۆکاری سوپا کۆکردنەوەی ئەمریکا و ئێران دەبەستێتەوە بە ئەگەری جێبەجێ کردنی ئەم پڕۆژانەوە لە داهاتودا ئەگەرچی هیچ بەڵگە و ئاماژەیەکی دیارکراو نیە بۆ پشت ڕاست کردنەوەی بەڵام شایانی لەبەرچاوگرتن و لێ ووردبونەوەن لە کاتێکدا دەبینین بەشار ئەسەد بانگ کراوە بۆ چین و بە تایبەتیش ڕووبەری ئەو شوێنانەی کە ئەم شەڕانەی تێدا دەگوزەرێت هەر لە کوردستانەوە بۆ سوریا و لوبنان و فەلەستین هەمان ئەو ڕێرەوەیە کە ئەو پڕۆژانەی پێدا تێپەڕ دەبن ( ئەم بۆچونەم لە بەڕێزان سایتی ناوەندی ئازەریا وەرگرتوە بە سوپاسەوە تکایە بڕوانە سەرەداوی ماڵپەڕەکەیان لە بەشی سەرنجدا) ... ئومێد دەکەین کوردستان پارێزراو بێت لە شەڕ و وێرانی و خۆزگە وڵآتەکەمان توانای ئەوەی هەبێت لە ئەگەری بریاردان لە پڕۆژەی ئاوا و جێبەجێکردنیدا ڕۆڵ و کاریگەری خۆی هەبێت و نەبێتە قوربانی ڕێکەوتنی ئابوری و سەربازی و سیاسی وڵاتە ناوچەیی و نێودەولەتیەکان سەرچاوەکان/ - طريق التنمية: الأمني يسبق الاقتصادي من وجهة نظر تركيا https://nlka.net/archives/9995?fbclid=IwAR3QVtqu7wGmShkUMsGiGH2k5H-IJ9j-vcvXI9XqlLsTlRW_faT21LriZRE… - گەشە - پرۆژەیەک بۆ وەلانان و بێ کاریگەرکردنى پرسى کورد ستێرک تی ڤی https://facebook.com/watch/?v=748573317428220&ref=sharing… - LIVE: Iraq Launches $17Bn Project To Link Its New Grand Faw Port On Its Southern Coast To Turkey https://youtube.com/watch?v=gqJxyBRMXKQ… - 'Route of Development': Is Iraq's $17 billion road and rail mega-project feasible? https://newarab.com/analysis/iraqs-route-development-mega-project-feasible?fbclid=IwAR3ObDqnOCNcZDEHxKMJkrFjhPWTVOwwCmaj7kM2N7is_9-yvDSeZC6PnzQ… - عێراق دەبێتە چەقی ململانێی ئەمریکا و چین https://sharpress.net/all-detail.aspx?Jimare=219978&fbclid=IwAR34NUsEvODxwljx-Q4ntBZi0FlQAuFYXwz5iaelg1KqnjUaXbaM4291Yac…

سەرچاوە : ئاکاونتی ووڵاتە یەکگرتووەکانی کوردستان