هەواڵ و چالاكی كوردان
"ماڕتین گشلاخت" هەڵگری خه‌ڵاتی ورچی زێوینی بەڕلین: حه‌ز له سینه‌مای ئێران ده‌که‌م
مەنسوور جیهانی / بەڕلین
"ماڕتین گشلاخت" به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتنی فیلمی سینه‌مایی "حه‌مامی شه‌یان" و هەڵگری خه‌ڵاتی ورچی زێوینی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "بەڕلیناله" گوتی: سینه‌مای ئێران و به‌رهه‌مه‌کانی "عه‌باس کیاڕۆسته‌می" کاریگه‌ریان تێکردووم.
فیلمی سینه‌مایی "حه‌مامی شه‌یان" The Devil's Bath له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "ڤێڕۆنیکا فڕانتس" Veronika Franz و "سێڤێرین فیالا" Severin Fiala، به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتنی "ماڕتین گشلاخت" Martin Gschlacht سینه‌ماکاری نه‌مسایی و به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی نه‌مسا و ئه‌ڵمانیا؛ له یه‌که‌مین په‌خشی جیهانی خۆیدا له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی له حه‌فتا و چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "بەڕلیناله" Berlinale نمایش کرا و توانی خه‌ڵاتی "ورچی زێوین"ی باشترین وێنه‌گریی بۆ هاوبه‌شی هونه‌ریی به‌رچاو له‌م ڕووداوه گرینگ و پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهاندا به‌ده‌ست بێنێت و له درێژه‌دا له فێستیڤاڵه‌کانی دیکه له دنیادا به‌شداریی کرد و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری وڵاتی نه‌مسا بوو له نه‌ود و حهوتهمین خولی خه‌ڵاته‌کانی سینه‌مایی ئۆسکار له ساڵی ٢٠٢٥.
دوای بینینی فیلمی سینه‌مایی "حه‌مامی شه‌یان" له حه‌فتا و چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "بەڕلیناله" به ستافی سه‌ره‌کی له‌وانه؛ "ڤێڕۆنیکا فڕانتس" و "سێڤێرین فیالا" ده‌رهێنه‌ران و هه‌روه‌ها "ماڕتین گشلاخت" به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه‌م گوت که له‌م ڕووداوه سینه‌ماییه‌دا یه‌کێک له خه‌ڵاته سه‌ره‌کییه‌کان به‌ده‌ست دێنن و بۆیان جێی سه‌رسووڕمان و باوه‌ڕنه‌کردن بوو. به‌خته‌وه‌رانه له ڕێوڕه‌سمی کۆتاییدا؛ ئه‌م به‌رهه‌مه به‌نرخه، خه‌ڵاتی "ورچی زێوین"ی باشترین وێنه‌گریی بۆ هاوبه‌شی هونه‌ریی به‌رچاویی وه‌رگرت.
"ماڕتین گشلاخت" Martin Gschlacht له وتووێژێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ "مه‌نسوور جیهانی" په‌یامنێری سه‌ربه‌خۆ و نێوده‌وڵه‌تی سینه‌ما سه‌باره‌ت به پێگه‌ی سینه‌مای ئێران له جیهاندا گوتی: حه‌ز له سینه‌مای ئێران ده‌که‌م و له ژێر کاریگه‌ری به‌رهه‌مه‌کانی "عه‌باس کیاڕۆسته‌می" ده‌رهێنه‌ری ناوداریی ئێرانی و هه‌روه‌ها وێنه‌گرتنی "مه‌حموود که‌لاری" له وێنه‌گره زۆر باشه‌کانی سینه‌مای ئێراندام.
فیلمی سینه‌مایی "حه‌مامی شه‌یان" که به پێی پێشینه‌ی مێژوویی دادگا، سه‌باره‌ت به وه‌رزێکی ڕاچڵه‌کێنه‌ر و نامۆ له مێژووی ئه‌ورووپا ساز کراوه؛ دوای به‌شداریی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بەڕلیناله"، له کۆمه‌ڵێک فێستیڤاڵ له ئاستی جیهاندا ئاماده بووه و تا ئێستا ١٥ خه‌ڵات و ١٠ کاندیدی له کارنامه دایه و "ماڕتین گشلاخت" توانیوییه‌تی خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گری له سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ستۆکهۆڵم" Stockholm له وڵاتی سوید و خه‌ڵاتی لێژنه‌ی دادوه‌رانی فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌خنه‌گرانی فیلم "فیپڕشی" FIPRESCI له سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کامێرائیمه‌یج" Camerimage له وڵاتی پۆڵه‌ندا وه‌ربگرێت.
وێنەکان: مەنسوور جیهانی
ماڕتین گشلاخت هەڵگری خه‌ڵاتی ورچی زێوینی بەڕلین حه‌ز له سینه‌مای ئێران ده‌که‌م 1.jpg~1.0 MBShow Download
ماڕتین گشلاخت هەڵگری خه‌ڵاتی ورچی زێوینی بەڕلین حه‌ز له سینه‌مای ئێران ده‌که‌م 3.jpg~1.2 MBShow Download
ماڕتین گشلاخت هەڵگری خه‌ڵاتی ورچی زێوینی بەڕلین حه‌ز له سینه‌مای ئێران ده‌که‌م 2.jpg~1.5 MBShow Download
ماڕتین گشلاخت هەڵگری خه‌ڵاتی ورچی زێوینی بەڕلین حه‌ز له سینه‌مای ئێران ده‌که‌م 5.jpg~1.3 MBShow Download