"جیهانێکی باشتر: بنیاتنانی مرۆڤایەتی و خۆشەویستی و یەکسانی"

بەرزان حەمەسوور

 

 

بەسە ئیدی.. نامەوێت یارییەکی هەرزان بم بەدەست سیاسەتمەداران و سەرکردەی پارتەکاوە..

 فەرمانم پێبکەن  چی بکەم چی نەکەم ...

چیبڵێم وچی نەڵێم..

 کێم خۆشبوێ وڕقم لەکێ بێت ..!

بەرنامەم بۆ دابنێن وەک ڕۆبۆتێک  بمجوڵێنن بۆ مەرامی خۆیان..

هەروەک پلیکانە بەسەر شان وملمم سەرکەون تا خۆیان وکوڕو نەوەکانیان بگەنە ئامانجەکانیان..  

نەخێر.من ئیدی ملکەچی هیچ سەرۆک پارتێک نابم..تا ڕق وقینم تیا بڕوێنێ دژی نەیارانی پارت و بنەماڵەکەی خۆی ..! 
 من مرۆڤم وخاوەنی مێشک وبیرکردنەوەی تایبەت بەخۆمم، باوەڕم بە زمانی دیالۆگ، هیوای خۆشی بۆ هەمووان دەخوازم، تەنانەت ئەوانەی من بە دوژمنی باوک کوژەی خۆیان دەزانن!
 ئێستا لە توانای عەقڵی تەواودام وپڕ بەگەروم هاواردەکەم و داوا لە هەموو لایەک دەکەم عەقڵ سەرپشک بکەن، من دەست درێژ دەکەم بۆ تەوقەکردن و لێبوردن بۆ بنیاتنانی جیهانێکی باشتر بۆ هەمووان، پڕ لە مرۆڤایەتی و خۆشەویستی و یەکسانی!
با ئیدی تێڕوانینی گشتی ئێمە دابڕێژینەوەوکاربکەین پێکەوە بۆ"جیهانێکی باشتر: بنیاتنانی مرۆڤایەتی و خۆشەویستی و یەکسانی"  بیرکردنەوە مان  ورووژێنەر و قووڵ بێتەوە لە جەوهەری مرۆڤبوون و هێزی هاوسۆزی. گرنگی چاندنی بەزەیی ولە ئامێزگرتنی هەمەجۆریی بۆ پەروەردەکردنی کۆمەڵگایەکی گشتگیرتر.

لێبکۆڵێتەوە. لەڕێگاکانی خۆشەویستی، جەختکردن لەسەر خۆشەویستی خود ودیگەران، داڕشتنەوە، پەروەردەکردنی پەیوەندییەکان و پراکتیزەکردنی لێبوردن و بڵاوکردنەوەی میهرەبانی بکەینە ئامانج.. جگە لەوەش،  لەسەر پێویستییەکی زۆر بە یەکسانی کاربکەین، باس لەبەرەنگاربوونەوەی جیاکاری، پێشخستنی یەکسانی جێندەری و دروستکردنی کۆمەڵگەی گشتگیر. بە گرنگیدان بە پەروەردە، بەردەوامیی، دادپەروەری و گرتنەبەری هەنگاو،  تێڕوانین و ئیلهامێکی پراکتیکی پێشکەش بکەین بۆ دروستکردنی گۆڕانکارییەکی بەردەوام و بنیاتنانی جیهانێکی باشتر بۆ هەمووان.


تێگەیشتن لەمرۆڤەکان ومافەکانی مرۆڤایەتی و ڕێگای خۆشەویستی بۆ یەکتربە هەوڵدان بۆ یەکسانی  دروستکردنی پرد ی تێگەیشتن لەیەکتر بە پەروەردە کردنی هەمووان لەپێناو دروستکردنی داهاتوویەکی بەردەوام پڕاوپڕلە دادپەروەری ویەکانی دوورلەجەنگ ولاڵوێرانی بۆ نەوەکانمان..