ئەفسوونی نووسین، ئەزموونەكانی ڕۆمان و شیعر نووسین، بەرهەمێكی نوێی (پشكۆ نەجمەدین)ە، كە كۆمەڵێك بابەتی ئەدەبییەو زنجیرە (4)ی بڵاوكراوەكانی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگە، لەچاپخانەی كارۆ چاپكراوە، لەڕۆژانی داهاتوودا بڵاودەبێتەوە.
لەبەشێكی كتێبەكەدا هاتووە:
“خوڵقێنەرانی ژانرە جیاوازەكانی ئێمە، بەكلاسیك و نوێخوازیانەوە، تاكو تەرا نەبێ، ئەزموونی نووسینی خۆیانیان نەنووسیوە و نەگێڕاوەتەوە.من دڵنیام، بەشێك لەنووسەران و ئەدیبە دیارەكانی كورد هەر نەبێ لەچلەكانی سەدەی ڕابردووەوەو پاشتر هەتا ئێستاش، ئەزموونێكی قوڵیان لەپڕۆسەی نووسین و داهێناندا هەبووەو هەیە، كەچی پێچەوانەی ئەدیب و نووسەرە دیارەكانی میللەتانی دونیا و ڕۆژهەڵاتیش، كەمتر قسەو باسێك و لێكدانەوەیەكیان بۆ ئەزموونی خۆیان كردووە.
من هەوڵمداوە، لەم كتێبەی ناوی (ئەفسونی نووسین)م لێ ناوە، خوێندنەوەیەك بۆ پەیڤین و گێڕانەوەی هەندەك نووسەری جیهانی بكەم، لەمەڕ ئەزموونی نووسینی خۆیان بەتایبەت و مانا و ڕەهەندەكانی ئەزموونی نووسین، قسەو باسێكیان كردووە.”
سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ