بە بەشداری 90 هونەرمەند پێشەنگایەکی شێوەکاری لە سلێمانی کرایەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندانی پێنج وڵات تیادا بەشدارن.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی پێشانگایەکی نێودەوڵەتی شێوەکاری بە پاڵپشتی دامەزرەوەی عەشتاری عێراقی بۆ هونەر کرایەوە کە 40٪ی هونەرمەندانی بەشداربوو ژنن.
هونەرمەندانی هەریەکە لە سعودیە و بەریتانیا و ئوردن و عێراق و فەڵيستین تیادا بەشداربوون و ناوەرۆکی پێشەنگاکە زیاتر گرنگی داوە بە کۆژانەکانی ژنان لە کۆمەڵگەدا.
سوندس شێروان، هونەرمەندێکی بەشداربووی پێشانگا کە بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئەمە سێیەم جارمە لە گەڵ دامەرزاوەی عەشتار، بەشداری پێشانگای هاوبەش دەکەم، پێشوتر بەشداری پێشانگای دیکەم کردووە، ئەم تابلۆیەم کێشاوە، باس لە دڵخۆشی ژنان دەکات.
هاوکات، نادیە عەزاوی، ژنە هونەرمەندێکی عێراقە، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بەشداری کردنی لە پێشانگایەکی هاوبەش لە شاری سلێمانی، بە تابلۆیەک بەشداری کردووە.
سەرچاوە: rojnews