جه‌وهه‌ر له به‌ختی ڕه‌شدا دیاره
شه‌وقی مانگه‌شه‌و له شه‌وی تاره
ڕشته‌ی زیره‌کی که خوا پێی داوین
بووه به په‌تێک پێی پێ له داوین
(قونبوله‌ی زه‌ڕه) له‌ولا ئه‌ته‌قێ
چاوگه‌ی (ئاوه‌ڕه‌ش) لێره ئه‌ته‌قێ
هه‌وری (بڕووخێ) که ئه‌گرمێنێ
(لافاو) هه‌ر ماڵی خۆمان ئه‌ڕمێنێ
قوڕیان گرته‌وه بۆ نه‌وجوانان
وا خۆیان بوونه (به‌رزه‌کی بانان)
هه‌ر ده‌ڵێم ناوی کوردیه‌تی نابه‌م
چی بکه‌م تینومه بێ ئاو ده‌ر نابه‌م؟
(به‌فر) وه‌ک سه‌رم باری به سه‌رما
کوێستانیم باکم نییه له سه‌رما
هێند (په‌ڵ) یان پیادام بووم به مناره!
که‌س له من به‌رزتر نییه له‌م شاره
بوومه چرایێک له سه‌ر مناره
من ئه‌سووتێم و ڕێی خه‌ڵک دیاره
خشتێ بڕووخێ لێم بوو به دیوار
هه‌ر هاوار ئه‌که‌م لێم نابیهن هاوار
ئه‌گینه هه‌ر من هاوارکهریان بووم
به (ژیان) و (ژین) من ڕابه‌ریان بووم
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژین، ژماره ۹٥٤، ۱۰/شوبات/۱۹٤۹
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قونبولەی زەڕە: بۆمبی ئەتۆمی.
سەرچاوە؛ سەرچاوکە؛ سەرچاوگە؛ چاوگە: چاڤکانی، چاوگ، ژێدەر، شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی شتێک.
بەرزەکیبانان: لاوی چاوچڵێس، لاوی تۆڵاز و دڵتەڕ