خاوەنی گرتەی جیهانیی "عومەری خاوەر" چەندین بەڵگەنامەی سەردەمی كیمیابارانی هەڵەبجە دەخاتەڕوو

لەكۆڕێكدا لەساڵۆنی كوردستانی نوێ، خاوەنی گرتەی جیهانیی (عومەری خاوەر) چەندین بەڵگەنامە و شێوازی كاری میدیایی لەسەردەمی كیمیابارانی هەڵەبجە دەخاتەڕوو.
سەعات 11ی پێشنیوەرۆی رۆژی شەممە 12/ 3 / 2022 لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بە هاوكاریی دەزگای میدیایی جام كوردی بۆ ساڵیادی كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە، لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌ میوانداریی د.ئەحمەدی ناتقی فۆتۆگرافەری نێودەوڵەتی و خاوەنی گرتەی جیهانی عومەری خاوەر دەكات.

لە كۆڕەكەدا، د.ناتقی چەندین بەڵگەنامە و شێوازی كاری میدیایی لە سەردەمی كیمیابارانی هەڵەبجە دەخاتەڕوو
.

 

 

سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ