رۆژی پێنجشەممە 4ی نۆڤێمبەری 2021، بە بەشداریی هونەرمەندانی هەرچوار پارچەی کوردستان، کۆنسێرتێک لە قەڵای هەولێر بە سەرپەرشتیی هونەرمەند هەژار زەهاوی ئەنجامدرا.
کۆنسێرتەکە ئاهەنگی دەستپێکردنی ماڵی میوزیکی زەهاوی بوو. ماڵی میوزیکی زەهاوی لەگەڵ سازکردنی کۆنسێرتەکان، خولی فێربوون بۆ گەنجانی هەولێر و هۆگرانی میوزیک دەکاتەوە.
لە کۆنسێرتەکەدا چەندین پارچە میوزیک و گۆرانی رەسەنی هەر چوار پارچەی کوردستان پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. ژمارەیەک کووڕ و کچی گەنجی شاری هەولێر و نوێنەری کۆنسووڵخانەکان لە کۆنسێرەتەکەدا ئامادەبوون.
هونەرمەندانی بەشداربووی کۆنسێرت
رۆژئاوای کوردستان
سەفقان ئۆرکێش
زنار مەحموود
نەسرین داود
رۆژهەڵاتی کوردستان
فەرید ئیلهامی
ساقی حەیدەری
ئایدا بەختیاری
باکووری کوردستان
ئەنوەر ئایدن
موسا ئەرتوس
ئیمرا ئایدن
باشووری کوردستان
گۆران کامیل
رەوەن رەشاد
بێژەن جەزا
میر ئامانج
خارە ستار
سەرچاوە: rudaw