لە مەریوان کۆنسێرتێکی گەورەی دەفلێدان بەڕێوەچوو

بە بۆنەی مانگی رەمەزانەوە لە کۆبوونەوەیەکی گەورەی دەفژەنین 100 دەفژەنی مەریوانی لە پارکی شانۆی مەریوان کۆبوونەوە و کۆنسێرتی دەفیان بەڕێوەبرد.

 گرووپی نەوای قودسییان شەوی پێنجشەممە ئەو کۆنسێرتەی بەڕێوەبرد. بەشداربووان زیاتر ئەو کچ و کوڕانە بوون کە لە کۆرسەکانی فێربوونی دەف لە شاری مەریوان بەشداری دەکەن. بەو کەسانە گرووپی 100 دەفژەن پێکهاتووە و ئەو رێوڕەسمە یەکەم چالاکیی گشتیی ئەوان بوو.

 لە کۆنسێرتەکەدا تەنیا دەف لێنەدرا، گۆرانی و ئاوازیش پێشکێشکران. ئیبراهیم عەلیپوور، دەنگبێژی گرووپەکەیە و سێ بەهرەمەند لەگەڵیدا دەخوێنن.

 دەف لە کوردستان پێگەیەکی تایبەتی هەیە. یەکێکە لە کۆنترین سازەکان و زیاتر لە بۆنە ئایینییەکان و بۆ زیکر و سەمای عیرفانی بەکاردێت. ساڵانە بە سەتان کەس، خۆیان فێری لێدانی دەکەن.

 

 

سەرچاوە: rudaw