وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه خه‌ڵكی گوندی بۆگدی سه‌ر به قه‌زای كۆیه نیشته‌جێی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم به كۆمه‌ڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه گونده‌كه‌یان.
سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و ڕێڕۆیشتنه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد ئه‌م كه‌لتوره له باب و باپیرانیانه‌وه بۆیان به‌جێ ماوه‌و گرنگی زیاتری پێده‌ده‌ن.
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئاوردانه‌وه‌یه‌كه بۆ ڕابردو كه هیچ ئامرازێكی گواستنه‌وه‌ی پێشكه‌وتوو نه‌بوه جگه‌له ربه‌پێ رۆیشتن.
مه‌نال عومه‌ر یه‌كێك له‌به‌شداربوه‌كانه كه له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به‌و خه‌ڵكی موسڵه‌و ماوه‌ی ساڵێكه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوره بۆگدیه‌ك كردوه به PUKmediaی ڕاگه‌یاند؛ زۆر دڵخۆشه به‌م نه‌ریته‌ی بۆگدیه‌كان هه‌ر بۆیه له‌به‌ره‌به‌یانێكی زوه‌وه خۆی ئاماده‌كردوه‌و له بری هاوسه‌ره‌كه‌شی كه ئه‌مڕۆ له كاره ده‌گه‌ڕێته بۆ زێدی خزمانی بۆگد.
گوندی بۆگد ده‌كه‌وێته ده‌شتاییه‌كانی ناحیه‌ی ئاشتی سه‌ربه‌قه‌زای كۆیه‌و به‌پیاده و له‌سه‌ر ڕێگای گڵ 36 كیلۆ مه‌تر هاووڵاتیای گوندی بۆگد ساڵانه چه‌ند ڕۆژێك پێش جه‌ژنی نه‌وڕۆز ئه‌م چالاكیه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌گه‌رێنه‌وه گونده‌كه‌یان به گه‌یشتنیشیان هه‌رچی ماندووبون و زه‌حمه‌تی ڕێگاكه‌یه له یادی ده‌كه‌ن.
سەرچاوە: PUKmedia