"کۆچی کوردان" دەبێتە پرۆژەیەکی شێوەکاری

قوتابیه‌كی كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی، "كۆچی كوردان" ده‌كاته پرۆژه‌یه‌ی هونه‌ری شێوه‌كاری و له چوارچێوه‌ی ژماره‌یه‌ك تابلۆی "چاپی نزم"، ئاماده‌یان ده‌كات.
ئه
نجام ئیبراهیم، قوتابی زانكۆ و خاوه‌نی پرۆژه‌كه‌یه، كه له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌ی له زانكۆ، به‌ناوی دارۆ ره‌سوڵ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، به كوردستان24ی راگه‌یاند، بیرۆكه‌ی كاره‌كه‌ی له مێژووی پڕ تراژیدی كورد و به تایبه‌تیش كۆچی كوردان وه‌رگرتووه، بۆیه ویستوویه‌تی ته‌نیا به قه‌ڵه‌م و كاغه‌زی ساده، تابلۆكان به "چاپی نزم" به قه‌باره‌ی 15 سم به 20 سم، بنه‌خشێنێت.

ئه
نجام ده‌ڵێت: "لە کۆی پڕۆژەکەمدا هەوڵمداوە بە شێوەیەکی پوخت و رێک و تەواو باس لە کۆچی کورد بکەم کە وەکو گێڕانهوەیەك بە دیارم خستووە، بە شێوەیەک کە هەر یەکێک لە وێنەکەن تەواوکەری یەکترن، ویستوومه پڕۆژه‌كه بەشێوەیەکی واقیعییانه (رياليستیانە) کارەکە بکەم".

له
باره‌ی "چاپی نزم"ـه‌وه، ئه‌نجام روونیده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "شێوازی کارکردنەکەم پێی دەگوترێت "چاپی نزم" کە یەکێکە لە جۆرەکانه چاپ لە ناو گرافیکدا".

 

سەرچاوە: kurdistan24