کەیخسرەو بەگ

کابرایەکی کورد ژنێکی هێنا لەبەر ئەوە کە حیز بوو عەشرەتەکەی پێیان تەڵاق دا، لە دوای بەینێ ژنێکی تری هێنا دیسان هەروا. دوایی گەڕا، گەڕا لە ماڵە گەورە کارەکەرێکی هێنا، زۆری پێ نەچوو لە قەراخ چەم شوانێکیان بە سەرەوە گرت، لە ئاواییدا بوو بە هەرا. مەحموود پاشا مێردەکەی بانگ کرد و وتی: کەران باوک گا ئەمە چییە یەکێکت هێنا حیز بوو، دووت هێنا حیز بوو، سێت هێنا حیز بوو چییە بۆچ وایە؟ کابرا زۆر دڵگران بوو وتی: پاشا بێژم چی؟ لەم تالعە ڕەشەی من هەمە، وەو قورعانەی تۆ خوێندگتە کەیخسرەو بەگی کوڕت بەو هەموو ڕەشادەت و پیاوەتییەوە بوێ وە ژنی من حیز ئەوێ، تالعم خراوە! بێژم چی...