رۆژی 14/4/2022، بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری كەركوك لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک لە ساڵیادی مەرگەساتی ئەنفالدا، پیشانگەیەكی شێوەكاری هاوبەشی بۆ 30 هونەرمەندی شێوەكاری سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك شارەكە كردەوە.
لەمبارەیەوە محەمەد سەید بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكە بە کوردستانی نوێی وت: لە پیشانگەكەدا زیاتر لە 50 تابلۆ نمایشكرابوو كە ژمارەیەك لە تابلۆكان تایبەت بوون بە مەرگەساتەكانی ئەنفال، هەندێك لە تابلۆكانی تر گوزارشتبوون لە كێشە و خەمی هاووڵاتیان.
سەرچاوە: knwe