كۆڕێك بۆ ڕۆمانی (كۆشكە سوورەكە)ی هیوا قادر ڕێكدەخرێت

دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بۆ ناساندن و گفتووگۆكردن لەسەر چاپكراوە نوێكانی، كاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 2022-2-26 كۆڕێك بۆ ڕۆمانی كۆشكە سوورەكەو ئەزموونی نووسینی هیوا قادر ساز دەكات و لەلایەن بەختیار حەمە سوور-ەوە شرۆڤە دەكرێت.
كۆڕەكە لە هۆڵی سەردەم، نهۆمی سێهەمی تەلاری سەردەم/ سینەما سالم، بەڕێوەدەچێت.