دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له پرۆڤه‌دا بوون، ئێسته شانۆیی "هیچ نهێنییه‌ك له ئارادا نییه" ئاماده‌یه و بڕیاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به نمایش بكات.
شانۆیی "هیچ نهێنییه‌ك له ئارادا نییه" ڕۆژی پێنجشه‌م حه‌وتی نیسان و رۆژانی دواتر، له هۆڵی به‌دیعه‌ی دارتاش له‌ناو په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی سه‌عات نۆی شه‌و، ده‌ست به نمایش ده‌كات.
شانۆگه‌رییه‌كه له نووسینی ودی ئالینه، كاری ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن دێرین حامید بۆ كراوه و ڕاهۆز كامه‌ران وه‌ك یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر به‌شداره، به‌رهه‌مه‌كه به‌رهه‌می هاوبه‌شی ناوه‌ندی شانۆی تاڤ و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی - به‌شی شانۆیه، هه‌روه‌ها به هاوكاری به‌شی شانۆی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی كاره‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
له شانۆگه‌ریی "هیچ نهێنییه‌ك له ئارادا نییه" هونه‌رمه‌ندان زه‌ریا سامی، ڕزگار باهیر، شێنێ حه‌یده‌ر، شیلان عه‌بدوڵا، كارۆ ساماڵ، میران ئازاد و پرووشه محه‌مه‌د به‌شدارن و ڕۆڵ ده‌بینن.
سەرچاوە: wishe