ئەم كتێبانە لەتازەترین چاپككراوەكانی وشانخانەی مادیارن كە بۆ دەوڵەمەندتر كردنی كتێبخانەی كوردی بەدیزانێكی جیاوازەوە چاپ و بڵاو بوونەتەوە. وێڕای دیزاینی جیاواز و ڕەنگینی ئەم كتێبانە كە بە چاولێكردنیان كۆمەلێك كەلتوور و هێمای كۆنەوە لەچاو و زەینماندا ئەژینەوە، هەر كام لەم كتێبانە بەرهەمی ناودارترین نووسەرانی خامە ڕەنگین و نیشتمان دۆستی ڕابردووی ئێمەن كە پێویستە بناسرێنەوە و بخوێنرێنەوە.
خوێندنەوە و ناسینی ئەم بەرهەمانە ئەكتێكی فەرهەنگی گرنگە، چونكە سەرەڕای ئەوەی تا ڕادەیەك ڕابردوومان بۆ پێناسە ئەكەن گەشەدانە بە كتێب وەكو فاكتەرێكی سەرەكی گەشەپێدانی هزری كۆمەڵایەتی تاكەكان و بنیات نیانی جیهانێك كە مرۆڤ بەرەو كەناری بەختەوەری و ئازاد ئەندێشی ببات.
ئەم بەرهەمانە پڕن لە ئەزموونی ڕابردوو و هەڵگری تایبەتمەندییە كۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، ئەدەبی سەردەمی نووسەرانن، بۆیە پێویستە تیشكیان بخرێتە سەر و بخوێنرێنەوە؛ چونكە هەر كام لەم كتێبانە بەشێكن لە ڕابردووی ئێمە.
سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ