بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك-ەوە، ماڵی وەفایی ڕۆژانی 19 و 20 و 21 -2-2022 ، دیداری زمانی دایك لەهۆتێل چوارچرا لەشاری هەولێر بەڕێوە دەبات.
ڕۆژی یەكەم، شەممە (19-2) كاتژمێر 3:30 پاشنیوەڕۆ پانێلێك لە ژێرناوی (بیرئانینی مەسعود محەمەد) بەبەشداریی (د. شیلان عومەر / زمانكوژی، هەندرێن/ زمان هێرشكارێك لە ئاكاری جیاوازی، بەرامبەر بێ ئاكاری ئەویدیكە، د. لەزگین چالی/ زمان، كولتوور و نەتەوەیە)، د. فاروق ڕەفیق/ كێشەی زمان لەبەستێنی كێشمەكێشی بەدەستهێنانی دانپێناندا)، بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی دووەم: یەك شەممە (20-2) كاتژمێر 3:30 پاشنیوەڕۆ، ڕێوڕەسمی بڵاوكردنەوە و واژۆكردنی هەرسێ كتێبی (فەرەنگی زاراوەی ڕەخنەی) و چاپی سێیەمی كتێبی (ڕاستنووسی) و (بەراوردی ئەدەبی) بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی سێیەم: دووشەمە (21-2) كاتژمێر 3:30 پاشنیوەڕۆ، پانێلی (كوردستانی گەورە) و (بیرئانینی ئەحمەدی خانی) بەبەشداریی (حەمەسەعید حەسەن/ زمانی ستاندارد، د. عەبدولڕەحمان ئاداك: (مێژووی پەروەردە بە كوردیی كورمانجی و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی كوردیدا)، جان دۆست: كلاسیكێن كورد و پرسا زمان، د. بەختیار سەجادی: شوێنی بەتاڵی زمانی كوردی لە ناوەندەكانی نوانەسازی و ئاماژەپێویی نووسینی زانستیدا) بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ