هەولێر... بەبەشداری چەندین دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە، پێشانگەیەكی كتێب دەكرێتەوە

لەڕۆژانی (11تا 20)ی ئەم مانگە، بەچاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەبەشداری هەریەك لە دەزگاو ناوەندەكانی چاپ و بڵاوكردنەوەی(ئاوێر، حاجی قادری كۆیی، ڕۆژهەڵات، سەردەم، جەمال عیرفان، ڕەهەند، ڕێنما، چوارچرا، ڕێنوێن،  ئارا، زانیار،  گەشە، بڕیار، كانی عیرفان)  بە داشكانی (30% و 40%) پێشانگایەكی كتێب لەهۆڵی میدیا لەهەولێر دەكرێتەوە.
پێشانگاكە لەكاتژمێر (10) بەیانی بۆ (10) شەو كراوە دەبێت.

 

 

سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ