كۆیه‌... كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ناساندنی هه‌قه‌ ئه‌نجامدرا

به‌به‌شداری توێژه‌رانی ناوخۆ و بیانی كۆنفرانسی هه‌قه‌ له‌سێبه‌ری مێژوودا به‌هاوبه‌شی زانكۆی كۆیه ‌و زانكۆی ڕاپه‌ڕین بۆماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌ڕێوه‌چوو.
پێشانگای وێنه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كانی هه‌قه‌ و پێشانگای كه‌لوپه‌لی كه‌له‌پوری و به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ند پانێڵێك و خستنه‌ڕووی چه‌ند لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك ته‌وه‌ره‌كانی  كۆنفرانسه‌كه‌بوون.
هه‌قه‌ به‌ده‌ر له‌په‌یامه‌ ئاینیه‌كه‌ی په‌یامی هاوبه‌شی، ڕاستگۆی، برایه‌تی و یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌بنه‌ماكانی كاركردنیاندابووه‌ له‌مێژووی بزوتنه‌وه‌كه‌دا به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی و چه‌كداری نیشتیمانی بوونه‌ دروستبوونی بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌سه‌رده‌ستی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌ده‌ڵه‌، له‌بنه‌چه‌سه‌ر به‌ ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندین و دوای مردنی شێخ عه‌بدولكه‌ریم دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر چه‌ند لقێك.

 

سەرچاوە: pukmedia.