هەمەوەن و جاف

هەمەوەن دابوویان بە سەر خێڵێکی جافدا هیچیان بۆ نەهێشتبوون، پیاوێکی خێڵەکە لە چنگیان دەرباز ببوو، لە سەر حەوزەکەی مزگەوتی مەلا حسەینی پیسکەندی لە سلێمانی دەموچاوی ئەشوا. ئەم کارەساتەش بە سلێمانیدا بڵاو بۆوە. لەو کاتەدا مەلا حسەین لە کابرا ئەپرسێ: ها برا، چی هەیە؟ چی نییە؟ کابرای جافەش ئەڵێ: برا چی بوێ؟ پیاو بوو کوژریا، ماڵ بوو بریا، دێ بوو سووتیا، ئیتر چی ما!
من قسەی ئەم پیاوە جافەم گەلێ گەلێ لە قسەی ئەو پیاوە بوخاراییە پێ جوانترە کە لە (٦١٦)ی هیجریدا چەنگیزخانی مەغوول شاری بۆخارای سووتاند و خەڵکەکەشی کوشت، ئەم هەڵهات، لە ڕێگەدا باس و خواسیان لێ پرسی وتی: «آمدند و کندند و سوختند و کشتند و بردند»
.